بومه‌له‌رزه‌ ئه‌م شاره‌ی كوردستانی هه‌ژاند.

بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.9 پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەكانی قەسری شیرینی لە پارێزگای كرماشان هەژاند له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.”

ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئێران بڵاویكردەوە، بوومەلەرزەكە كاتژمێر شەش و (46) خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕوویداوەو بەقوڵایی (10) كیلۆمەتر بووە.

ڕونیشیكردۆتەوە، تاكو ئێستا هیچ ڕاپۆرتێكیان لەبارەی زیانە گیانی و مادییەكانی بوومەلەرزەكەوە پێ نەگەیشتووە.

قەسری شیرین قەزایەكی سەر بە پارێزگای كرماشانەو دەكەوێتە سەر سنوری نێوان ئێران – عێراق و ژمارەی دانیشتوانیشی لە (27) هەزار كەس پێكهاتوون.

Back to top button