باینجان هۆكارێكی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی واز له‌ جگه‌ره‌ كێشان بهێنیت.

یەكێكە لەو خۆراكانه‌ی زۆر بەكاردێت و تایبەتمەندی تەندروستی و جوانكاری زۆرە باینجانه‌ و چه‌ندین سودی زۆر تایه‌بتی هه‌یه‌ لە دیارترینیشیان ئەمانەی خوارەوەیە.”

1. بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری : باینجان بڕێكی زۆر ڤیتامین (جی) تێدایەو كۆئەندامی بەرگری بەهێز دەكات، بەمەش لەش لە پەتاو هەڵامەت و چەند نەخۆشیەكی تر دەپارێزێت.

2. كەم كردنەوەی كێش : پزیشكان ئامۆژگاری دەدەن ئەو كەسانەی دەیانەوێت كێش كەم كەنەوە باینجان بخۆن بەمەرجێك دوور بكەونەوە لە سوركردنەوەی، چونكە ئارەزووی خواردن ناهێڵێت و یارمەتی كرداری هەرس دەدات.

3. وازهێنان لە جگەرە كێشان : بەپێی توێژینەوەكان دەركەوتووە باینجان بڕێكی كەم نیكۆتینی تێدایەو ئەمەش یارمەتی نەخۆش دەدات واز لە جگەرە كێشان بهێنیت.

4. بەهێزكردنی یادەوەری : باینجان دژە ئۆكسانێكی تێدایە پێی دەوترێت ناسوتین و دەتوانێت خانەكانی لەش بپارێزێت و بەچاڵاكی بیهێڵێتەوە.

5. جوانكردنی پێست : خواردنی باینجان یارمەتی باشكردنی خانەكانی پێستی دەمووچاو دەدات، چونكە بڕیكی زۆر پێكهاتەی خۆراكی بەسوودی تێدایە بۆ پێست.

Back to top button