چه‌ند خۆراكێكی زۆر پێویست و گرنگ بۆ چاو بیزانه‌.

لەگەڵ ئەوەی به‌شێوەیەكی گشتی تەندروستی مرۆڤ پەیوەستە بەجۆری ئەو خواردنانەی كە دەیانخوات، بەڵام لەتەك ئەوەشدا چەند جۆرە خواردن و خۆراكێك بەتایبەتی تر سوودیان بۆ تاكە تاكەی ئەندامانی جەستە هەیە.”

چاو وەكو یەكێك لەئەندامە كاریگەرەكانی جەستەی مرۆڤ پێویستی بەچەند خۆراكێك هەیە تاكو ئەركەكەی بەكاراتر ئەنجام بدات.

1. پیاز: ڕیژەیەكی زۆر كانزاكانی تێدایە بەتایبەتی فۆسفۆرو كالیسیۆم كە سوودی هەیە بۆ چاوەكان و دەبێتە هۆی بەهێزكردنی توانای بینین.

2. مەعدەنوس: بەهەمان شێوەی پیاز كانزای فۆسفۆرو كالیسیۆمی تێدایە هەروەها ڤیتامین سی و ئەی تێدیە كە سوودیان هەیە بۆ خانەكانی چاو.

3. گێزەر: لەدێر زەمانەوە باسی سوودەكانی گێزەر بۆ چاو كراوەو لە ئێستاشدا توێژینەوەكان دەریانخستووە كە ئەوانەی لە ڕۆژێكدا دوو پەرداخ شەربەتی گێزەر دەخۆنەوە ئەوا لە كزبوونی چاوەكانیان بەدووردەبن.

4. خورما: سوودێكی زۆری هەیە بۆ لەش و بۆ چاوەكانیش، شارەزایان ئامۆژگاری ئەوە دەكەن كە باشتر وایە هەموو بەیانییەك چەند دەنكێك خورما بە پەرداخێك شیرەوە بخورێت سوودی دەبێت.

Back to top button