مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە ئیسماعیل بێشكچی كرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی10ی2018، مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە ئیسماعیل بێشكچی، دۆستی گەلی كورد و ڕووناكبیر و مێژوونووسی تورك كرد.
لە دیدارەكەدا مه‌سرور بارزانی سوپاسی هەڵوێستەكانی ئیسماعیل بێشكچی كرد، كه به‌رامبه‌ر دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان هه‌یه‌تی و پێزانینی خۆشی بۆ هەوڵ و چالاكی و نووسینەكانی ده‌ربڕی و ڕای گەیاند، بۆچوون و تێڕوانینەكانی بێشكچی لەبارەی گەلی كوردستان جێگەی پێزانینی نیشتمانپه‌روه‌ران و ئازادیخوازانه.
لای خۆیه‌وه ئیسماعیل بێشكچی ئاماژه‌ی به‌و پێشكه‌وتن و ئارامییه دا، كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و رای گه‌یاند، دۆزی ره‌وای كورد قۆناغی باشی بڕیووه و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌یامی گه‌لی كوردستان له‌به‌رچاو بگرێت، كه له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتیدا ئاشكرای كرد، هه‌روه‌ها گوتی: “به چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد ناوچه‌كه سه‌قامگیری و گه‌شه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووانیش ده‌بێت”.