لاهور جه‌نگی و گروپه‌كه‌ی له سه‌نگه‌ری حه‌شدی شه‌عبی بوون دژ به پێشمه‌رگه شه‌ڕیان ده‌كرد
به‌پێی زانیارییه‌كان له كاتی هێرشی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئیرانییه‌كان بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان له رۆژی شوم و خیانه‌تی نیشتیمانی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ردا هێزه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وانه‌ی له‌ژێر فه‌رمانی ئه‌ندازیارو پلانداڕێژه‌ری خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر لاهور جه‌نگی دا بوون دوای داگیركاری و شه‌هید كردنی پێشمه‌رگه‌و ئاواره‌بوونی كوردی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه هێزه‌كه‌ی لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر له نێو شاری كه‌ركوكدا ماونه‌ته‌وه‌و ماڵی كادیر‌و ئه‌ندامانی به‌تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانیان بۆ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرا ده‌كرد و چاوساغی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بوون بۆ په‌لاماردان و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماله‌كانیان .
دوای خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هێزه خیانه‌تكاره‌كه‌ی لاهور جه‌نگی پێشڕه‌وییان كرد تاكو پردێ ،واته ئه‌و هێزه‌ی كه سه‌ر به ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر لاهور جه‌نگی بوو له‌به‌ری میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بوون دژ به پێشمه‌رگه شه‌ڕیان ده‌كرد ، لە ئاکامی گەلە کۆمەیەکی ناوخۆیی و دەرەکی، بە پیلانگێڕی و جووڵاندنی ھێز و بە چاوساخی و ھاوکاریی خوێناوی گرووپە ” کاڵفام” و بە خەیانەت گۆشکراوە ناسراوەکەی ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان، خورماتوو خانەقین و کەرکووکی دڵی کوردستان رادەستی داگیرکەران کران، زۆر ماڵی ھاوڵاتیانی رەسەنی ناوچەکە بەر تاڵان و سووتان کەوتن و زیاتر لە ٢٠٠ ھاووڵاتیش شەھید کران. لە ئاکامی ئەو رووداوانەدا ، تراژیدیایەکی نەتەوەیی خوڵقاو و تاسان و نیگەرانی و نائۆمێدی باڵی بە سەر گشت کوردستاندا کێشا. لەو تەموومژە سیاسییەدا چارەنووسی باشووری کوردستان و ھەرێم و حکومەتەکەی کەوتنە بەر پرسیاری ناوخۆ وھەرێمی و جیھانی.
بەو حاڵەشەوە گرینگی و جێگای نەبەردی پردێ تەنیا بەو دیمەن و رەھەندانەوە شرۆڤە ناکرێت. ھەر جەنگ و نەبەردێک بە ئاکام و کارییگەرییە سیاسی و سەربازییەکانی و دەسکەوت و دۆڕانەکانییەوە ھەڵدەسەنگێندرێت. نەبەردی ” پردێ”، ھاوکێشە ئاراییەکانی نێوان ١٦ تا ٢٠ی ئۆکتوبەری گۆڕی و ھەموو ئەو ئەوانەی دەست و رۆڵیان لەو پیلانگێری و لەشکرکێشیەدا ھەبوو و ئەوانەش کە وا چاوەڕێی ئاکامی ئەو ھێرشانە و بەلادا کەوتنی تەوازونی ھێز بوون، لە ئێوارەی ئەو رۆژەدا بە حیساباتی خۆیاندا چوونەوە.