وەزیری دەرەوەی توركیا : ماڵی باڵیۆزی سعودیە دەپشكنین

ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، به‌ فه‌رمی داوایان له‌ سعوودیه‌ كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ میانی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا، كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه‌ له‌ئیستانبول و ماڵی كۆنسوڵیش بپشكنێرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ چاره‌نووسی جه‌مال خاشقچی دڵنیاببنه‌وه‌ و بۆیان ده‌ر‌بكه‌وێت، ئایا له‌ هیچ یه‌كێك له‌ ژووره‌كانی ئه‌م دوو شوێنه‌ كوژراوه‌ یان نا.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وەزیری دەرەوەی توركیا لەگەڵ هاوتا ئەمریكیەكەی ڕایگەیاند:” هۆكاری دواكەوتنی پشكنینی ماڵی باڵیۆزی سعودیە لە توركیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە خانەوادەی باڵیۆز لە ماڵەوە بوون بەڵام چیتر چاوەڕێ ناكەن و دەست دەكەن بە پشكنینی شوێنی نیشتەجێبوونی باڵیۆزی سعودیە “.

هاوكات بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە دۆسیەی ڕۆژنامەنوس جەمال خاشقچی مایك بومبیوو گەیشتە ئەنكەرە.

ئەمریكا بەتوندی لەسەر كەیسی تیرۆركردنی خاشقچی هاتۆتە دەنگ و لەسەر هەمان پرسیش پەیوەندییەكانی نێوان ڕیازو واشنتۆن ئاڵۆزی تێكەوتوە.

جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌وانی سعوودی و نه‌یار و ره‌خنه‌گری سیاسه‌ته‌كانی ئیستای حكوومه‌تی ریاز، له‌ رۆژی ۲ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ له‌ كاتی چوونی بۆ ناو كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه‌ له‌ ئیستانبول، بێسه‌روشوێن بووه‌.

ونبوونی ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ گومانه‌كانی له‌ سه‌ر سعوودیه‌ زیاتر كردووه‌ و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی توركیا و میدیاكانی جیهانیش گومانییان بۆ ئه‌وه‌ ده‌چێت خاشقچی له‌ ناو كۆنسوڵخانه‌ كوژرابێت و پارچه‌ پارچه‌ كرابێت.

Back to top button