یه‌كێتی خۆی ده‌كاته خاوه‌نی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌رو په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه
دوێنێ سێشەممە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ لە پەیامێکیدا به بۆنه‌ی ساڵیادی خیانه‌تی ١٦ی ئۆکتۆبەر سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: ”ئێمە پێشبینیی ھەموو ئەگەرێکمان کردبوو، بەڵام ھەرگیز چاوەڕوانی ئەوە نەبووین دەستێکی ناوخۆیی بەمشێوەیە خەنجەر لە پشتی گەلی کوردستان بدات“.
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژەی بەناوی هیچ یەکێک لەو حزب و کەسانە نەدابوو كه ڕۆلێان هه‌بوو له خیانه‌تی ١٦ی ئۆکتۆبەردا، به‌ڵام مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له كه‌ركوك بە فەرمی خۆیان کرد بە خاوەنی خیانەتەکە و لە ڕاگەیاندراوێکدا گازاندەی ئەوە لە سەرۆک بارزانی دەکەن کە تۆمەتی ئاراستەی ئەوان کردووە.
چاودێران پێیان وایه مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له كه‌ركوك شپرزەیی و هەڵچوونیان پێوە دیارە و ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌شیان له ئاستێكی بازاری نزم و سه‌رپێیانه نوسراوه ، یه‌كێتی هه‌وڵه‌كانی بۆ په‌رده‌پۆش كردن و شاردنه‌وه‌ی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ره .
دواجار یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان خاوه‌نی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ره‌و پێشتریش سەرکردە باڵاکانی ناو یه‌كێتی له نێویانیشدا كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی حزبەکە، ڕایانگەیاندووە، گرووپێکی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ”کاڵفامانە و هەرزەکارانە“ خیانەتیان کردووە و ڕێککەوتنی ژێر بە ژێریان ئەنجام داوە.