ئه‌ندامێكی پێشوی په‌رله‌مانی توركیا: كورد له‌ مێژوودا هه‌میشه‌ ڕوبه‌ڕووی خیانه‌ت بووه‌ته‌وه‌

ئاده‌م گەڤەری ئەندامی پێشووری پەرلەمانی تورکیا لە سەر لیستی هەدەپە له‌گفتوگۆیه‌كی ڕۆژنامه‌وانی بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ باره‌ی خیانه‌تی ڕه‌شی ١٦ی ئۆکتۆبەره‌وه‌ گووتی :” کورد هەمیشە لە مێژوودا ڕووبەڕووی خیانەت بووە و لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ڕابڕدووشدا خیانەتێکی گەورە لە کورد کرا و کوردی زۆر برینداری کرد.”

ئاده‌م گەڤەری ئەندامی پێشووری پەرلەمانی تورکیا لە سەر لیستی هەدەپە، ڕایگه‌یاند: “لە خیانەتە گەورەکەشدا ئامانجی دوژمن ئەوە بوو شتێک بە ناوی گەلی کورد نەمێنێت، کەچی سەرۆک بارزانی ئەو خەونەی لە گۆڕ نا و نەیهێشت ئەو خەونە جێبەجێ بێت.”

ئەندامه‌كه‌ی پێشووری پەرلەمانی تورکیا لە سەر لیستی هەدەپە دەشڵێت: ” لە ١٦ی ئۆکتۆبەردا کورد نەک تەنیا چەندین ناوچەی لەدەست دا، بگرە لە ڕووی سایکۆلۆجی و سیاسییەوە ڕووبەڕووی کێشە بووەوە و ئەمە خەنجەرێک بوو لە یەکڕێزیی کورد درا.”

ئاده‌م گەڤەری ئەندامی پێشووری پەرلەمانی تورکیا ده‌شلێت: “کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا پێشکەوتنی زۆری بەخۆەوە بینیبوو و لە هەرێمی کوردستانیشدا ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی کردبوو، کە دەستکەوتێکی گەورەی گەلی کورد بوو و مافێکی ڕەواش بوو و ئێستاش کورد هەرگیز پاشگەز نابێتەوە لەو مافە.”

Back to top button