خیانەتی ١٦ـی ئۆکتۆبەر دەبێتە مژاری گرنگترین رۆژنامەی بەلجیکا
۱٦ـی ئۆكتۆبەر چووەتە پاڵ چەندین ڕێكەوتی دیكەی مێژوویی كە لە یادەوەریی تاكی كورددا دەمێنێتەوە،ساڵێك تێدەپەڕێت بەسەر ئەو ڕووداوەدا كە شەهیدو برینداربوونی دەیان پێشمەرگەو هاوڵاتی لێكەوتەوە، سەدان ماڵو دوكانو بازاڕی كورد لە كەركوكو بەتایبەت لەخانهقین و خورماتوو وێران كران، چەكدارانی حەشدی شەعبیو هێزە عێراقییەكان دەستیان كرد بە ئەنجامدانی تاوانو تاڵانیی.
رۆژنامەی BRUSSELS EXPRESSE لە دوا تیراژی خۆیدا راپۆرتێکی شیكاری رۆژنامەوانی لهبارهی خیانهتی ڕەشی ١٦ی ئۆکتۆبەر بڵاو کردووەتەوە و ئاماژە بە داگیرکاری ھێزێکی سهركوتكهرو پهلاماردهردەکات دژی به خەلکێکی ئاشتیخواز و میلەتێکی جینوسایدکراو کە ھەوڵیان داوە ئاشتیانە داواکاریەکانیان بە رێکاری دیموکراسی سەردەم مافێکی دانپێنراوی جیھانی کە مافی سەربەخۆیی و چارەنووسە پراکتیزە بکەن، بەلام ھزری سیاسی و ھەژموونی ھەرێمی و تێگەیشتنی سیاسیەکانی پایتەختی ئەو وڵاتە تەواو پێچەوانەی ھەموو یاسا و ڕێکارە گڵوباڵیەکانە .
رۆژنامەی BRUSSELS EXPRESSE له ڕاپۆرتهكهیدا له ژێر ناونیشانی( کاتی ئەوە ھاتووە کەرکوک بگەڕێتەوە بۆ کوردستان) كه لە لایەن نوسهرو لێکۆڵەری دیاری ئەوروپی ( یاکوب یتز) شیكاری بۆكراوهو ئەو لێکۆلەرە خیانەتی ١٦ ی ئۆکتۆبەر بە لە گۆرنانی خەونی زیندووترین گەلی دونیا ناوزەد دەکات بۆ ئازادی و خەبات لە پێناو رزگاری ملیۆنەھا مرۆڤ، یاکوب یتز پێی وایە تەنھا خیانەتی ناوخۆیی و ھەماھەنگی بەشێکی ھێزە لۆکاڵیەکان بوو شەرعیەتی دا بە بێدەنگی وڵاتانی ناتۆ و ئەو بالیۆزخانانەی لە عێراقدا ھەن، ئاماژەشی بەوە داوە ھەرێمی کوردستانی عێراق توانیویەتی ببێتە پەناگای گەلانی لێقەوماوی ناوچەکە سەرەڕای ئەوەی کە فشاری مادی و بڕینی موچە و داھاتی نەختینەی لە سەر بووە لە لایەن بەغدادەوە بەڵام پێگەیشتوانە بەرەنگاری قەیرانەکانیان بوونەوە و بەگرییەکی قارەمانانەیان دژی تیرۆرستانی داعش ئەنجام دا کە دونیای سەرسام کردبوو .
ڕؤژنامهی BRUSSELS EXPRESSE ئاماژە بە کردنەوەی ئاسۆیەکی پرشنگداری دیپلۆماسی و سیاسی دەکات بە ڕووی ھەرێمی کوردستان، نوسهرو لێكۆڵهر -یاکون یتز – پێی وایە جگە لە ئەمریکا بەشێکی زۆری وڵاتانی ھاوپەیمانی ناتۆش خاوەن ئەو بیرۆکەیەن کە دەبێ ھەنگاوەکان خێراتر بکرێن بۆ گۆڕینی ئاراستە سیاسیەکان بە رووی ئەو ھەرێمە ناوازەی کوردستان، کە بووەتە پێگەی ئاشتی ودیموکراسی لە عێراقێکی پر لە مەترسی دا، دووبارە داڕشتنەوەی ڕێکەوتنەکان تایبەت ناوچە جێناکۆکەکان و رەھەندەکانی جیبەجێ کردنی مادەی ١٤٠ ی دەستوری و گەڕانەوەی ھێزە ھاوبەشەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ بەڕێوەبردنی ناوچە گرنگە و دەبێتە کلیلی چارەسەری یەکجارەکی بۆ پرۆسەی حوکمڕانی و سەقامگێری لە عێراق،ئەم کردنەوە دیپلۆماسی سیاسیە نێودەوڵەتیانە رەھەندێکی تری عێراقیش لە خۆ دەگرێت کە لە ئەگەری دروست بوونی حکومەتێکی فرەرەھەند نەتەوەی و سیاسی ئەکرێ عێراق بەرەو پێش ببات و ئەو کاولکاریانەی سڵانی رابردوو رووی لەو وڵاتە کرد بگۆرێت بۆ ئاراستەیەکی تەواو جیاواز کە ببێتە مایەی سەقامگیری سیاسی و دەستوری و پێکەوە ژیانێک لە ڕوچاوی باڵانسی نەتەوەیی و مافی گشتی بکات .
سەرچاوە
BRUSSELS EXPRESSE