سعودیه له‌به‌رامبه‌ر تیرۆركردنی خاشقچی بڕی ۱۰۰ ملیۆن دۆلار ده‌داته ئەمەریکا
سعودیە بڕى ۱۰۰ ملیۆن دۆلار ده‌داته ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مریكیش ده‌لێت، پێدانى ئه‌م بڕه پاره‌یه له‌دواى سه‌ردانیكردنى مایک پۆمپیۆى وەزیری دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا دێت بۆ ڕیاز .
لای خۆیه‌وه ڕۆژنامەی “نیویۆرک تایمزى ” ئه‌مه‌ریكى ڕایگه‌یاند: سعودیە بڕى ۱۰۰ ملیۆن دۆلاری ناردووە بۆ ئەمەریکا کە هاوکاتە لەگەڵ سەردانی ئەو وڵاتە بۆ ریاز بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی خاشقچی.
رۆژنامەکە ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:كه پێشتر ریازبەڵێنیدابوو ئەو ۱۰۰ ملیۆن دۆلارە بداتە ئەمەریکا بۆ پشتیوانیکردنی سەقامگیری لە ناوچە رزگارکراوەکانی دەستی داعش لە باکووری سوریا و شەوی رابردوو چووە سەر حیسابی بانکی ئەمەریکا.
له‌م باره‌یه‌شه‌وه برێت مەکگۆرک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا لە شەڕی دژی داعش رەتیکردووەتەوە، کە هیچ پەیوەندییەک لە نێوان ناردنی ئەو پارەیە و سەردانی پۆمپیۆدا هەبێت.