تەوەرێك لە كۆبوونەوەكەی سەرۆكی هەرێم و سەرۆك وەزیرانی سوێد ئاشكرا دەبێت
خواكوڕك
پاش پێشوازی كردنی لەلایان نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان ئەمرۆ 24ی 10ی 2016ی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد لە ستێفان لۆڤین، سەرۆکوەزیرانی سوێد.
لەكۆبوونەوەكەدا یەكێك لەتەوەرە گرینگەكان كە باسی لێوە كراوە شەڕی مووسڵ و رزگار كردنی ئەو شارە بووە لەدەستی داعش و هەروەها یەكێكی تر لەتەوەرەكان هاوكاری مرۆیی و بەشداری وڵاتی سوێد لە رووی مرۆی و سەربازی بووە.
وڵاتی سوێد بەشدارە لە شەڕی داعش و نزیکەی 80 بۆ 90 سەرباز و راوێژکاریان لە باشووری کوردستان هەیە و مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن.
سیڤی ستێفان لۆڤێن، سەرۆکوەزیرانی سوێد لە21ـی تەمووزی 1957 لەدایکبووە، بووەتە ئەندامی سەندیکاکانی پیشەوەران و کانزاکاران، ساڵی 2006 بووەتە سەرۆکی سەندیکای پیشەوەران و کانزاکاران، لە ساڵی 2012ـەوە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێدە.
لە ساڵی 2014ـەوە بووەتە سەرۆکوەزیرانی سوێد، بەوە ناسراوە، کە سیاسەتێکی نەرمی بەرامبەر بە کۆچبەران هەیە، لە ساڵی 2015دا رێگەی بە زیاتر لە 150 هەزار کۆچبەر داوە بچنە نێو سوێد.