وهزارهتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئاڵوگۆڕی له چهند پۆستێكدا كرد
بەفەرمانێکی وەزارەتی ناوخۆ لە ئیدارەی ڕاپەڕین و قەزای کۆیە ئاڵوگۆڕ لە چەند پۆستێکی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆ و بەرگری شارەستانیەت و پۆلیس کرا .
خۆشناو حەسەن گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند :”ئەمرۆچوار شهممه ۱۷ـی ئۆكتۆبهری ۲۰۱۸ لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی ھیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین ، ئاڵووگۆڕ لە هەردوو پۆستی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپەڕین و بەرگری شارەستانیەتی کرا ، کە عمید(عبدوڵا میر احمد) بوو بە بەرێوەبەری بەرگری شارەستانی راپەرین وە عمید(حسن سوارە) كرایه بەرێوەبەری ھاتووچۆی راپەرین ، بڕیاری ئاڵوگۆڕ کردنەکەش بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی كوردستان بووە “.
هاوکات لە شاری کۆیە بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان ، بەڕێوبەری پۆلیس و بەڕێوبەری بەرگری شارەستانیەت ئەو قەزایە دەست نیشان کرا کە عمید ( عەلی عبدوڵا ) وەک بەڕێوبەری پۆلیسی قەزای کۆیە دەستنیشان کرا و عقید( گۆران ئەحمد سماقه ) به بهرێوهبهری بهرگری شارستانی كۆیه دەستنیشان کرا .