سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم و عێراق چه‌ند پرسێكی هاوبه‌شی نێوان كوردستان و عێراقیان تاوتوێ كرد

ئه‌مڕۆ، چوارشەممە 17ـی ئۆكتۆبه‌ری 2018، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، چەندین پرسی هاوبەشیان لە بەغدا تاوتوێ کرد.

نووسینگەی عەبادی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویکردووەتەوە: “نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عەبادی میکانیزمی هەماهەنگییان لە نێوان هەولێر و بەغدا خستە بەرباس و هەردوولا جەختیان لەسەر بەدواداچوون بۆ شانه‌ نووستووەکانی داعش کرد.

لە بەیاننامەکەی نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی دا هاتووە: “هەولێر و بەغدا هاوڕان لەسەر ئەوەی گفتوگۆی بەردەوام لە چوارچێوەی دەستوور ئامرازێکە بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان”.

Back to top button