فشارهكانی ئەمریكا بۆ سهر ئێران بهردهوامهو سزای دیكەی بەسەر ئێران سەپاند
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا لە ڕاگەیاندنێكیدا نووسیویەتی، سەرچاوە دارایـیەكانی هێزی بەسیجی سەر بە سوپای پاسدارانی كردۆتە ئامانج، ئەوەی منداڵان دەكاتە چەكدارو ڕەوانەی بەرەكانی شەڕی سوریایان دەكات.
سزاكان (20) كۆمپانیاو دەزگای ئێرانی دەگرێتەوە كە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا چاڵاكن و هەروەها پێنج دەزگای دارایی دیكە، لەوانە هەردوو بەنكی (میهر ئیقتیساد) و (میلەت) و كۆمپانیای موبارەك ئەسفەهان.
چاوەڕوان دەكرێت لە چواری مانگی یازدەی ئەمساڵ واشنتۆن كۆمەڵێك سزای نوێ بەسەر ئێران بسەپـێنێت، پـێشتر لە مانگی هەشتەوە ئەمریكا سزا ئابوریـیەكانی بەسەر ئێران سەپاندەوە پاش ئەوەی (دۆناڵد ترامپ) لە مانگی پـێنج ڕایگەیاندبوو، ئەمریكا لە ڕێكەوتنە ناوكیـیەكەی لەگەڵ تاران پاشگەز دەبێتەوە.