قوربانیانی تەقینەوەكەی قرم زیادی كرد
لە ئاكامی هێرشێكی تیرۆریستی لە پەیمانگای كرچ لە دورگەی قرم ژمارەیەك هاوڵاتی كوژران و بریندار بوون.
گوتەبێژی كۆشكی كرملن دیمیتری بیسكۆڤ ڕایگەیاند:” هێرشەكە بە نارنجۆك ئەنجام دراوەو كارێكی تیرۆریستیە”.
بەپێی زانیاریەكانی تەلەفزیۆنی ڕوسیا تا ئێستا ژمارەی كوژراوان گەیشتۆتە ۱۳ كەس و هاوكات ۷۰ كەس لە ئاكامی ئەو هێرشە بریندار بون ، پێشبینی دەكرێت ژمارەی قوربانیانی ڕوداوە تیرۆریستیەكە زیاتر بێت.
وێڕای ڕاگەیاندنی پرسە لەلایەن ڤلادیمێر پۆتنەوە لە ئێستادا هێزە ئەمنیەكان بەچەكی قورسەوە دەوروبەری پەیمانگاكەیان گرتووە.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى رووسیا چه‌ند جارێك گوته‌كانیان سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه گۆڕى، سه‌ره‌تا گووتیان ته‌قینه‌وه‌ى گاز بووه، دواتر گووتیان ته‌قینه‌وه‌یه‌كى تیرۆریستى بووه.
ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆكى رووسیاش هێرشه‌كه‌ى به “تاوانێكى گه‌وره” وه‌سفكرد و په‌یمانیدا به وردى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌و باره‌وه بكه‌ن.