بزوتنەوەی حەماس ماڵی فەڵەستینیەكان دابەش دەكات
لە ڕاگەیەنراوێكدا بزوتنەوەی حەماس داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی یاسادانان و هەڵبژاردنێكی نوێ دەكات.
ئەنجومەنی شۆڕشی بزوتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەنراوێكدا داوای كردووە جگە لە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی یاسادانان،هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و شارەوانیەكان لە كەرتی غەززە دەكات و لایەنەكانی دیكەش دژی ئەو داوایەن و پێیان وایە دەبێت هەریەك لەو دامەزراوانە دەبێت تا كاتی یاسایی خۆیان دەست بەكاربن.
لە لایەكی تر بزوتنەوە فەتح ئەو ڕاگەیاندنەی بزوتنهوهی حەماسی بە هەوڵی دابڕانی كەرتی غەززە لە كەرتی ظیفەو قودس و شەقكردنی ماڵی فەڵەستینیەكان ناوبرد و دژی وەستایەوە.