ئاسایشی هه‌ولێر تۆمه‌تێكی خیانه‌تكارانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر ره‌تده‌كاته‌وه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌یه‌كی سه‌ر به‌ گرووپی خیانه‌تكاری 16ـی ئۆكتۆبه‌ر بۆ لادانی سه‌رنجی هاوڵاتیان له‌سه‌ر خیانه‌ته‌كه‌یان به‌ هه‌مو شێوه‌یه‌ك له‌ هه‌وڵی تۆمه‌ت به‌خشین بوو له‌ دواهه‌مین تۆمه‌تیان ئاسایشی هه‌ولێر به‌ ده‌ست گیركردنی چه‌ند كارمه‌ندێكی ئه‌منی كه‌ گوایه‌ تۆمه‌تبارن به‌ چه‌ند كه‌یسێكی په‌یوه‌ست به‌ بواری نه‌وت, له‌ به‌رامبه‌ردا به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

د. تارق نوری، بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر له‌ وه‌ڵامی تۆمتی خیانه‌تكارانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر ڕای گەیاند: “ئه‌مڕۆ هه‌فته‌نامه‌یه‌كی سه‌ر به‌ گرووپی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كارانه‌ و پڕوپاگه‌نده‌یی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، گوایه‌ ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ئه‌منی له‌ هه‌ولێر به‌ هۆی تێوه‌گلانیان له‌ پرسێكی بواری نه‌وت ده‌ستگیركراون، به‌ڵام سه‌ر له‌ به‌ری ئه‌و هه‌واڵه‌ ناڕاست و پڕوپاگه‌نده‌یه‌”.

بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر، گوتیشی: “ته‌نیا یه‌ك ئه‌فسه‌ری ئه‌منی به‌ پله‌ی نه‌قیب به‌ هۆی بوونی گومانێكی بچووكه‌وه‌ بانگ كراوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌”.

ئەوەشی خستەڕوو، کە ئاسایش سووره‌ له‌سه‌ر پاراستنی موڵك و ماڵی گشتیی و هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستانیش ئه‌و راستییه‌ ده‌زانن.

Back to top button