نێچیرڤان بارزانی و عادڵ عه‌بدولمه‌هدی كۆبوونه‌وه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان, سه‌ردانی به‌غدای كرد,له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ی چوارشه‌ممه ١٧/١٠/٢٠١٨ نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق جه‌ختیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ڕێگه‌ی ده‌ستوور كرده‌وه‌‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌که‌دا دوا پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و عێراق به‌تایبه‌تی و پرۆسه‌ی سیاسی و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ کران، به‌رده‌وامیی گفتوگۆكان و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا دووپات كرایه‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق خرایه‌ به‌ر باس، هه‌ردوولا دووپاتیانكرده‌وه‌، پێویسته‌ حكوومه‌تی داهاتوو وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواست و مافه ده‌ستوورییه‌کانی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بێت.

Back to top button