جێگری سه‌رۆكی لاوانی سیاسی جیهان: 16ـی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تی چه‌ند بزنسمانێك بوو له‌ كورد

 

دوای ئه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆكی لاوانی سیاسی جیهان به‌شداری له‌ کۆنفرانسی سەرکردەیی گەنجان و لاوانی سیاسیی ئەورووپا لە شاری سانتەندەر كرد, له‌ لیه‌ن چه‌ند پرسیارێكی ئاراسته‌كرا, جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی جیھان وەڵامی پرسیاره‌كانی دایەوە کە تایبەت بوون بە ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ی شاری کەرکووک.

فەلاح حەسەن بە ئامادەبووانی ڕاگەیاند: “گەلی کوردستان و سەرجەم شۆڕشەکانی ھەمیشە لەسەر کەرکووک مساوەمەیان نەکردووە و نایشیکەن. دەبێت کەرکووک بە ناسنامەی کوردستانییەتی خۆی و پێکەوەژیان بمێنێتەوە، ھەولێر و کەرکووک ھیچ جیاوازییەکیان نییە و شاری کوردستان و پێکەوەژیانن، ئەمڕۆ ھەولێر پایتەختی ھەرێمی کوردستانە و لە ئێستا و لە ئایندەشدا کەرکووک ھەر شارێکی کوردستانییە.”
فەلاح حەسەن گوتی: “ئەوەی پار لە کەرکووک ڕووی دا بەشێک بوو لە خیانەتی چەند بزنسمانێکی بە ناو سیاسی کە ھەم لەگەڵ نەتەوەکەی خۆیان کە کوردە و ھەم لەگەڵ نەتەوەکانی تری نێوشاری کەرکووک خیانەتیان کرد و بوونە ھۆی لێکەوتنەوەی دەیان قوربانی و وێرانکردنی ژیانی ھەزاران ھاووڵاتیی ئەو شارە، بە تەئکید ئەمە بڕیاری سیاسیی کورد و گەلی کورد نەبوو، چونکە کورد و کەرکووک لە یەک ڕووح و یەک جەستەدان.”

Back to top button