هەرسێ كەناڵەكە دوور خرانەوە

خواكوڕك
سەرۆكی داواكاری گشتی و دەستەی مافی گشتی ، لەنووسراوێك كە ژمارەی 565 ئاراستەی هەرێ كەناڵەكەی كردووە” رووداو، كوردستان 24، ئێن ئارتی” داوایان لێدەكات راستەوخۆ پەخشی راستەوخۆتان لەبەرەكانی جەنگ بوەستێنن.
 
وەك لە بریارەكەدا هاتووە، پاش بەدواداچوون بۆ شێوازی رووماڵی رووداوەكانی ئەم دوایەی شارە كەركووك،هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ شارەكە، بەرهەڵستی خەڵكی شارەكە، سەرەرای دەستخۆشی بۆ كارو ماندوو بوونتان،تێبینیمان كردووە كە لە كاتی رووداوەكاندا، رووماڵەكاندا كەناڵەكانتان تارادەیەك رەچاوی ئەتەكییەتی كاركردن و پاراستنی لایانی ئەمنی هێزەكانی پێشمەرگە و هاوڵاتیانی نەگرتووە.
 
ئەمەش لەبەر هۆكاری راستەوخۆی رووماڵی بەرەی بەرگری دێت، كە دەبێتە هەڵ بۆ هەڵقۆستنەوەی دوژمنان بۆ زیان گەیاندن بە پێشمەرگە كە بەزیانی خۆمان دەشێكتەوە، بێگومان چەند نمونەیەكیش شایەدی ئەوەمان بۆ دەدەن.
نووسراوی وستانی پەخشی راستەوخۆ
نووسراوی وستانی پەخشی راستەوخۆ
Back to top button