مه‌سرور بارزانی پێشوازی ئیسماعیل بێشكچی، دۆستی گەلی كورد و ڕووناكبیر و مێژوونووسی تورك كرد
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە ئیسماعیل بێشكچی، دۆستی گەلی كورد و ڕووناكبیر و مێژوونووسی تورك كرد. سوپاسی هەڵوێستەكانی ئیسماعیل بێشكچی كرد، كه به‌رامبه‌ر دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان هه‌یه‌تی و پێزانینی خۆشی بۆ هەوڵ و چالاكی و نووسینەكانی ده‌ربڕی و ڕایگەیاند، بۆچوون و تێڕوانینەكانی بێشكچی لەبارەی گەلی كوردستان جێگەی پێزانینی نیشتمانپه‌روه‌ران و ئازادیخوازانه.
لە دیدارەكەدا مه‌سرور بارزانی سوپاسی هەڵوێستەكانی ئیسماعیل بێشكچی كرد، كه به‌رامبه‌ر دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان هه‌یه‌تی و پێزانینی خۆشی بۆ هەوڵ و چالاكی و نووسینەكانی ده‌ربڕی و ڕایگەیاند بۆچوون و تێڕوانینەكانی بێشكچی لەبارەی گەلی كوردستان جێگەی پێزانینی نیشتمانپه‌روه‌ران و ئازادیخوازانه.
له‌لای خۆیه‌وه ئیسماعیل بێشكچی ئاماژه‌ی به‌و پێشكه‌وتن و ئارامییه دا، كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و رایگه‌یاند، دۆزی ره‌وای كورد قۆناغی باشی بڕیووه و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌یامی گه‌لی كوردستان له‌به‌رچاو بگرێت، كه له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتیدا ئاشكرای كرد، هه‌روه‌ها گوتی: به چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد ناوچه‌كه سه‌قامگیری و گه‌شه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووانیش ده‌بێت.