ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێتی له لێژنه‌ی لێكۆلینه‌وه له رووداوه‌كه‌ی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر ئاماده نیه ئه‌نجامی كۆتایی لێكۆلینه‌وه‌كه واژۆ بكات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/10/1-82.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی لێكۆلینه‌وه له خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر به كۆتاهات, سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له راستیی رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر رایگه‌یاند، كاره‌كانیان ته‌واو كردووه. زانیاری و به‌ڵگه‌كانیان له راپۆرتێكدا ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه. له‌كۆی هه‌شت ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ش ته‌نها ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێتی واژووی له‌سه‌ر راپۆرته‌كه نه‌كردووه.
به گوێره‌ی زانیاریه‌كانی (خواكوڕك) دوای نزیكه‌ی 11 مانگ لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون بۆ ئاشكراكردنی راستییه‌كان، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی، كه په‌رله‌مانی كوردستان بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر پێكیهێنابوو، هه‌فته‌ی رابردوو كاره‌كانیان ته‌واو كرد و راپۆرتی كۆتاییان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه شوان شێخ ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌كه رایگه‌یاند، ئێستا ناتوانن ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه بۆ رایگشتی ئاشكرا بكه‌ن، به‌ڵكو زانیاری و به‌ڵگه‌كان خراونه‌ته به‌رده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان.
به‌ڵگه و زانیارییه‌كانی راپۆرتی كۆتایی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له باره‌ی رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، له‌كۆی 8 ئه‌ندامی لیژنه‌كه7 ئه‌ندامیان واژوویان كردووه و ته‌نیا ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێتی واژووی نه‌كردووه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ناڕازی بوونی یه‌كێتی له ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بێستون فایه‌ق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، ئه‌ركی ئێمه ته‌واو و ئیدی ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه، كه چۆن ئامانجی لیژنه‌كه به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له راستی رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر له خورماتوو ده‌ورووبه‌ری، به‌ڵگه و زانیاری ته‌واویان له‌سه‌ر كه‌مته‌رخه‌می هه‌ندێك له‌به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی یه‌كێتی له‌و سنووره ده‌ست كه‌وتووه كه بوونه‌ته هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ ئه‌و پاشه‌كشه و ماڵوێرانیه‌ی كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌دا هاتووه، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت له خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستاندا دوا راپۆرتی لیژنه‌كه ره‌وانه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بكرێت بۆ لێپرسینه‌وه له‌و به‌رپرسانه‌ی له راپۆرته‌كه‌دا ناویان هاتووه.