وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیاڕیكی نوێی ده‌ركرد.
له بڕیارێكی نوێ‌دا وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى ماوه‌ى پێشكه‌شكردنى بۆ وه‌رگرتن له زانكۆ‌و په‌یمانگا تایبه‌ته‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌وه بۆ ڕۆژى 27ى ئه‌م مانگه درێژكرده‌وه.”
له ڕاگه‌یاندراوێكى به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى گشتیى خوێندنى تایبه‌ت له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژنه‌وه‌ى زانستى كه كۆپییه‌كى ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه و تێیدا هاتووه.” كه هه‌رچه‌نده بڕیاربوو كاتژمێر 10ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ماوه‌ى پێشكه‌شكردن بۆ وه‌رگرتن له زانكۆ‌و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان كۆتایى پێبێت، به‌ڵام به‌پێى بڕیارێكى وه‌زاره‌ت ماوەی پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو (٢٠١٨/١٠/٢٧) درێژکراوه‌ته‌وه.
به‌پێى ڕاگه‌یاندراوه‌كه دواى ته‌واوبوونى ئه‌و واده‌یه وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگا تایبه‌ته‌كان ڕاده‌گیرێت، ڕاستوخۆش دواى ئه‌و واده‌یه له‌هه‌مان ڕۆژدا ناوى ئه‌و قوتابى و خوێندكارانه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت كه ناویان له سیستمه‌كه تۆماركراوه.