یه‌كێتی دوای فرۆشتنی كه‌ركووك 800 ملیۆن دۆلاری له نه‌وتی دزراوی كه‌ركووك ده‌ستكه‌وتووه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیای نه‌وه‌تی باكور، له‌باره‌ی نه‌وتی دزراوی كه‌ركووك چه‌ند زانیاریه‌ك بۆ خواكوڕك ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێت، له نه‌وتی دزراوی كه‌ركووك، یه‌كێتی بری 800 ملیۆن دۆلار ده‌ستكه‌وتووه، ده‌لێت، نه‌وته‌كه له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و سوپای پاسداران و چه‌ند گروپێكی ناو حشدی شه‌عبی به رێگای قاچاخ ده‌برێته ئێران و له‌وێشه‌وه، ده‌برێته، بازار و به‌كه‌مترین نرخ ده‌فرۆشرێت”.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، له ئێستادا ئه‌و نه‌وته‌ی كه له كه‌ركووك ده‌رده‌هێنرێت، هه‌مووی ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كرێت، سوپای پاسداران سه‌رپه‌رشتی كۆی پرۆسه‌ی ده‌رهێنان و بردنی نه‌وت بۆ بازاره‌كانی جیهان له‌رێگای ئێرانه‌وه، ده‌كات، ده‌لێـ” تا ئێستا كۆمپانیای نه‌وتی به‌ریتانی “بریتش پترلیۆم” ده‌ستی به ناردنی نه‌وتی كه‌ركووك نه‌كردووه، ده‌شلێـ، هاڤانه یه‌ك و بای حه‌سه‌ن، كه دوو گه‌وره‌ترین بری نه‌وتین له كه‌ركووك كێشه‌ی هه‌یه، هه‌نارده نه‌كراوه‌و به‌ڵام به‌شی زۆری بیره‌كانی تری كه‌ركووك له‌لایان سوپای پاسداران ده‌رده‌هێنرێت و ده‌فرۆشرێت”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر تا ئێستا یه‌كێتی به‌رده‌وامه له گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ ئێران و به‌سه‌رپه‌رشتی سوپای پاسداران”.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه یه‌كێتی زیاتر له 800 ملیۆن دۆلار له‌ماوه‌ی ساڵێك له دزینی نه‌وتی كه‌ركووك ده‌ستكه‌وتووه”.