سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی كه‌یسی خاشقچی فشار ده‌خاته سه‌ر سعودیه
لە دوو تویتدا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاندووە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی شازادەی جێنشینی سعوودیە، سووربوونی خۆی بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیه‌ی دیارنه‌مانی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی دووپاتکردووه‌تەوە.
ترەمپ ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، شازادەی جێنشینی سعوودیە محه‌مەد بن سەلمان رەتیکردووەتەوە كه هیچ زانیارییەکی هەبێت له رووداوەکەی کونسوڵخانەکەیان لە تورکیا.
سەرۆکی ئەمەریکا ده‌شڵێت، کە محەمەد بن سەلمان پێی راگەیاندووە، لێکۆڵینەوەیەکی چڕ‌وپڕ و فراوانیان دەستپێکردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیه‌ی دیارنه‌مانی رۆژنامەنووسەکە و دەرەنجامەکان بەو زووانە ئاشکرا دەکرێن.
لەوبارەوە بەرپرسێکی باڵای تورکیا بە ئاژانسی ئەسوشییەتد پرێسی راگەیاندووە، لە کاتی لێکۆڵینەوەکان لە کونسوڵخانەی سعوودیە لە ئیستانبوڵ پۆلیس بەڵگەی دەستکەوتووە کە کوژرانی جەمال خاشقچی دەسەلمێنێت.
ئەم ھەواڵە لەکاتێکدایە کە محەممەد ئەلعوتەیبی کونسوڵی سعودیە لە ئیستانبوڵ لەرێگەی فرۆکەوە گەراوەتەوە سعودیە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانیش هه‌مان زانیاریی و ورده‌كاریی بڵاوكردووه‌ته‌وه، رۆژنامه‌ی “حورییه‌ت”ی توركیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و رۆژه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیپلۆماسی “گرنگ” له كۆنسوڵخانه‌كه هه‌بووه.
له دوێنێ سێشه‌ممه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، جێگری داواكاری گشتی و داواكارێكی گشتی كۆمارییان بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر كۆنسوڵخانه، ده‌ستنیشان كردووه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ریاز رێگه‌ی به ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیادا، كۆنسوڵخانه‌كه بپشكنن.
له رۆژی ۲ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، جه‌مال خاشقچی، له كاتی چوونه بۆ ناو باڵه‌خانه‌ی كونسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ، بێسه‌روشوێن بووه و تا ئێستاش هیچ كه‌سێك هه‌واڵی له باره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌وانه ره‌خنه‌گره‌ی سیاسه‌ته‌كانی سعوودیه نازانێت.