بزوتنهوهی گۆڕان: یهكێتی بهنیازه پۆستی جێگری پارێزگارو قائیمقامی هەڵەبجە داگیربكات
دانا عەبدولكەریم، بەرپرسی بەشی حکومەت لە ژووری حکومەت و پەرلەمانی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند:”بەپێی ئەو رێككەوتنەی كە لە ساڵی ۲۰۱٤، نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی كراوە بۆ بەڕێوەبردنی پارێزگای هەڵەبجە، دەبوایە دوای رادەستكردنەوەی پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە لەلایەن ئێمەوە، پۆستی جێگری پارێزگارو قائیمقامی شارەكەمان پێ بدرێت”.
بەرپرسی بەشی حکومەت لە ژووری حکومەت و پەرلەمانی بزووتنەوەی گۆڕان دهڵێت: “ساڵێك پێش ئێستا ئێمە بە نوسراوی فەرمی كاندیدەكانی خۆمان رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كرد، ئەوكات قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت پێی وتین كە ئەوان كێشەی ناوخۆی حزبیان هەیە و ناتوانن بەزوویی پارێزگار دیاری بكەن”.
دانا عەبدولكەریم،دهشلێت: “وا دەردەكەوێت یەكێتی نیشتمانی كوردستان نایەوێت پۆستی جێگری پارێزگارو قائیمقامی هەڵەبجە بدات بە بزوتنەوەی گۆڕان”.
رۆژی ۲٤\۹\۲۰۱۸، ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئازاد تۆفیق ـی وەك پارێزگاری نوێی هەڵەبجە لەپشكی یەكێتی دیاریكرد، بەڵام تا ئێستا جێگری پارێزگارو قائیمقامی شارەكە نەدراوە بە گۆڕان، كە بەپێی رێككەوتنی ساڵی ۲۰۱٤ی نێوان گۆران و یەكێتی، پشكی بزوتنەوەی گۆڕانە.