هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی بۆ یهكڵاكردنهوهی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك شكه‌ستی هێنا
پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی بریاری دا تاكڵایانه پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك له‌گه‌ڵ توركمانه‌كانی دژی كورد و عه‌ره‌به فاشسته‌كان كه‌ركووكی دا بۆ یهكڵاكردنهوهی پارێزگاری كه‌ركووك، هه‌وڵه‌كانی شكه‌ستی هێناو، سه‌رچاوه‌یه‌كیش هۆكاری شكهستهكهی یه‌كێتی ده‌خاته روو، ده‌لێـ” یه‌كێتی گومانی هه‌بوو عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان پارێزگاری كه‌ركووك بده‌نه‌وه به‌یه‌كێتی بۆیه یه‌كێتی شكه‌ستی هێنا”.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌رده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه یه‌كێتی ترسی هه‌بوو له‌وه‌ی بچێته هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، بۆ ته‌واو كردنی نیسابی یاسایی چونكه ئه‌گه‌ری زۆر هه‌بوو له‌ئه‌گه‌ری ته‌واو كردنی نیسابی یاسایی دا له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری كه‌ركووك، پارێزگار بۆ كه‌ركووك له عه‌ره‌ب یان توركمان دانرێت”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌و باره‌یه‌وه به‌خواكوڕكی راگه‌یاند پاش هه‌وڵه شكهستخواردووهكهی یه‌كێتی له دانانی پارێزگاری كه‌ركووك، له رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دا، یه‌كێتی له‌ئێستادا هه‌وڵده‌دات له‌گه‌ڵ پارتی دانووستاندن بكات بۆ دانانی پارێزگاری كه‌ركووك، به‌ڵام پارتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نیه بچێته هیچ رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كێتی روونه بۆیه هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی له دانانی پارێزگاری كه‌ركووك شكه‌ستی هێناوه”.