یه‌كێتی له‌پێناو دانانی پارێزگایه‌كی كارتۆنی له كه‌ركوك په‌نا بۆ عه‌ره‌ب و توركمان ئه‌بات
کاوە ئەحمەد، کارگێری لقی کەرکووکی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: “گرووپی خیانەتکارانی ١٦ـی ئۆکتۆبەر و بەدیاریکراویش پاڤڵ تاڵەبانی و لاھوور جەنگی و ئاسۆ مامەند، کار بۆ دانانی پارێزگارێکی سەر بە خۆیان لە کەرکووک دەکەن و کارەکەشیان بە شێوەیەکە پاڤڵ تاڵەبانی و لاھوور جەنگی لە بەغداوە کار بۆ ئەو مەبەستە دەکەن و لە کەرکووکیش ئاسۆ مامەند“.
لەبارەی کاندیده‌كه‌ی یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ،کارگێره‌كه‌ی لقی کەرکووکی پارتی دیموكراتی كوردستان گووتی:” سه‌ره‌تا یه‌كێتی به نیاز بوون ڕزگار عەلی كاندیدبكه‌ن بۆ پۆستی پارێزگای كه‌ركوك ، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و بەڵێنیان بە خالید شوانی داوه و پاشگه‌زبونه‌ته‌وه‌وبه‌نیازبوون لە بەغدا پۆست بە خالید شوانی بدرێ و پۆستی پارێزگاری کەرکووک بە ئاسۆ مامەند بدرێت، بەڵام “خۆی روونکردنەوەی داوە کە بەنیازی ئەو پۆستە نییە”.
له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمان .کاوە ئەحمەد کارگێری لقی کەرکووکی پارتی ده‌ڵێت:” شاندی یەکێتی لەگەڵ بەرەی تورکمانی و لایەنە عەرەبییەکان کۆبوونەتەوە و عەرەب و تورکمانەکان دەیانەوێت کارەکانی پارێزگاری داھاتوو ئەگەر لەسەری رێک بکەون، سنووردار بکەن، بە جۆرێک ھەر بڕیارێکی پارێزگار دەبێ ڕەزامەندیی جێگرەکەشی تیدابێ و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاش دسەڵاتێکی ڕەھای ھەبێ، ”واتە پارێزگارێکی بێ دەسەڵات دادەنرێت، ئەگەر ئیتر ھەر کەسێک بێت”.
کاوە ئەحمەد، ده‌شلێت:” سەرەڕای ئەوەی ھەوڵ دراوە بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕێژەی یاسایی تەواو بکات، بەڵام ”تا ئێستا نەتوانراوە و نەگەیشتوونە ڕێژەی یاسایی تەواو، بەڵام یەکێتی ئێستا ھەموو ھەوڵێکی خستووەتە کار، ئەگەر پارێزگارێکی کارتۆنیش دابنرێت، تەنیا مەبەستیانە ئەو پۆستە وەربگرن”.
دوای ئه‌وه‌ی گروپی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆکتۆبەر كه‌ركوك و خانه‌قین و خورماتویان ڕاده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان كرد و بانگه‌شه‌ی ئارامی و سه‌قامگیریان بۆ شاری كه‌ركوك ده‌كرد ، ئاراس جه‌نگی ئه‌ندامی گروپی خیانه‌تی ١٦ی ئۆکتۆبەر له ڕێگه‌ی میدیاكانه‌وه ئیدعای ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه ناوی پارێزگاری نوێی كه‌ركوكی دوای خیانه‌ته‌كه له گیرفاندایه ، کەچی زیاتر لە ساڵێکە پۆستەکە بە وەکالەت لەلایەن کەسێکی عەرەبی شۆڤێنییەوە بەڕێوە دەبرێت و ڕۆژ بە ڕۆژ دۆخی کورد لە کەرکووک دژوارتر دەبێت.