حەمەی حەمە سەعید : به‌هۆی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراقه‌وه ساردی كه‌وتووه‌ته نێوان یه‌كێتی و پارتی
حەمەی حەمە سەعید، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق و كه‌لێنه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی ،ڕایگەیاند: “بەھۆی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقەوە، بەجۆرێک لە جۆرەکان ساردی کەوتووەتە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتییەوە، بەڵام پەیوەندییەکانمان تاسەر بەو شێوەیە نامێنێتەوە و ھەوڵی چارەسەرکردنی دەدەین“.
حەمەی حەمە سەعید، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی گووتی :” نابێ پارتی بەچاوی کورسییەوە تەماشای یه‌كێتی بکات، هۆکاری ئەو قسەیەش بۆ ”پاشخان“ی یەکێتی دەگەڕێنێتەوە و دەشڵێت: ”یەکێتی و پارتی ناتوانن بەبێ یەکتری حکوومەتی نوێ پێکبھێنن“.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌شڵیت: ”ھەندێک لایەنی سیاسی کار بۆ ئەوە دەکەن، پەیوەندیی پارتی و یەکێتی تێکبدەن، بەڵام یەکێتی و پارتی وەک دوو حزبی سیاسیی کاریگەر، بەگژ ئەو ھەوڵەدا دەچنەوە و پەیوەندییەکانی خۆیان ئاسایی دەکەنەوە، ھەروەھا ئێمە ھەوڵی ئەوە دەدەین ئەو گرژی و ئاڵۆزییەی درووستبووە، چارەسەری بکەین و تێی پەڕێنین“.
پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌م ساڵدا ئه‌نجام درا گله‌یی و گازنده‌ی زۆری له دزینی ده‌نگه‌كانی له یه‌كیتی هه‌بوو ، دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم ، پارتی پێشه‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌كان و براوه‌ی یه‌كه‌م بوو ، پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق پشكی كورده له ناو كوردیشدا پشكی ئه‌و هێزه‌یه كه براوه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت ، به‌پێی پشكی هه‌لبژاردن پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق مافێكی شه‌رعی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو ، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ته‌وافوق و دانوستاندنی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانی له‌ناوبرد ،پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر سه‌رۆككۆماری نوێی عێراقی برده ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و به ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان و رۆلێ ئێران له‌ناو په‌رله‌مانتاران و پلانگێری دژ به پارتی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراقی برده‌وه .
لای خۆیه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان بایكۆتی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق كرد و په‌یامێكی توندی ئاراسته‌ی یه‌كێتی كرد و گووتی : مادام یه‌كێتی حه‌زی له زۆرینه‌یه له‌مه‌ودوا له كوردستانیش كار به پره‌نسیپی زۆرینه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت .