عه‌لی عه‌ونی : به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر خیانه‌تی گروپی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتی
ماڵپه‌ری فه‌رمی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وه‌ك پیشه‌یی هه‌میشه‌ییان تۆمه‌ت و بوختانی سیاسی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌هۆننه‌وه‌و خیانه‌ت و ناپاكی و پلانی ژێر به ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانییه‌كان دیزه به ده‌رخۆنه ده‌كه‌ن و په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان درێژ ده‌كه‌ن ، له‌وه‌ڵامی ئه‌م چه‌واشه‌كارییانه‌ی مالپه‌ری فه‌رمی یه‌كێتی دا لای خۆیه‌وه ،عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: ”ئەگەر شەڕەکانی پردێ، تەلسقۆف، مەحموودییە و مەخموور نەبووایە، ئێستا ماڵەکەی مام جەلال لە دەباشان ببووە بارەگای حەشدی شەعبی و شوێنی تەراتێنی حەسەن پلایس و قەیس خزعەلی و ھادی عامری“.
ئەندامه‌كه‌ی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاشیگه‌یاند:” بەیاننامەکانی مەلا بەختیار و کۆسرەت ڕەسوڵ لە یەکەمین ڕۆژەکانی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر، بەڵگەن لەسەر خیانەتەکە و تۆمارە ڤیدیۆییەکان و وێنەکانیش زۆرتر ئەو خیانەتە دەردەخەن.
عه‌لی عه‌ونی گوتی: ”ئەوانەی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەریان کرد، ڕووڕەشی مێژوو بوون، ئەو شتانەشی لەسەری ڕێککەوتن، دەستخەرۆ کران، ئێستا داگیرکەر ڕێز لە ئێمەی شەڕکەر زیاتر دەگرێت وەک لەو جاش و خۆفرۆشانەی کە جاشێتی بۆ دەکەن، ئەوانە بۆ ئەوەی دوژمن لێیان ڕازی بێت، ئامادەن ھەموو وڵاتەکەیان ڕادەست بکەن“.
عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی گووتیشی:” لە ساڵانی ناوەڕاستی شەستەکان و دواتریش، برایم ئەحمەد و دەست و پێوەندەکانی ساڵانێک بوون بە جاش، ”دواتر جەلال تاڵەبانی چەندان ساڵ هەوڵی دا ئەو پەڵە ڕەشە لە مێژوویدا ڕەش بکرێتەوە، بەڵام بە سەرکردایەتیی پاڤڵی کوڕی و لاھوور و ئاراس جەنگی و ئاڵا تاڵەبانی و چەندانی دیکە، جاشێتییەکە بە ڤێرژنی تازە نوێ کرایەوە“.
هه‌روها ده‌شڵێت:” ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵاتبایە و بەرگری لە کوردستان نەکردایە، ئەوا ئەزموونی هەرێمی کوردستان لەبار دەبرا و ”نەک یەکێتییەکان، بەڵکوو هەموو گەلی کوردستان ژیانی لەو جەھەنەمەی ئێستای کەرکووک خراپتر دەبوو“.
16ـی ئۆكتۆبەر خیانەتێكی جەرگبڕ بوو لە مێژووی گەلی كورددا، كە گروپێكی سیاسی ناو یه‌كێتی هاوكاریی دوژمنیان كرد تا كەركووك داگیر بكەن، ئامانجیش ئەمانە بوون، عەرەباندنی كەركووك و دەستبەسەرداگرتنی ئابووریی كەركووك و هەڵوەشاندنەوەی ئیدارە كوردییەكەی و درووخستنەوەێ ڕێژەیەكی زۆر لە كورد لە دامودەزگاكانی كەركووك هەروەكوو ڕژێمی پێشووی سەددام حوسێن بەرانبەر كورد كردی”.