بۆردومانی هه‌ڵه‌ی فرۆكه‌كانی ئه‌مریكا شه‌ش شه‌ڕڤانى هه‌سه‌ده ده‌كوژێت
سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ربازى رووسيى به كه‌ناڵى (RT)ـى راگه‌ياند:”دوێنێ چوارشه‌ممه يه‌كه‌يه‌كى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) ويستوويانه هێرشبكه‌نه سه‌ر پێگه‌كانى داعش له ناوچه‌ى هه‌جين، به‌ڵام به هۆى نه‌بوونى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكييه‌كان، هه‌وڵه‌كه‌يان شكستى هێناوه”.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كه‌ی ڕوسیا ڕاشیگه‌یاند:” بۆردومانى هه‌ڵه‌ى ئه‌مه‌ريكييه‌كان بووه‌ته هۆى په‌رته‌وازه‌يى هێزه كوردييه‌كه و ناچار له ناوچه‌ى شه‌ڕه‌كه پاشه‌كشێيان كردووه و رووبه‌رێكى دياريكراوى ناوچه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه ده‌ست داعش”.
سه‌رچاوه‌كه بۆ كه‌ناڵى (RT)ـى ئاشكرای كرد” ناوچه‌ى هه‌جين له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعشدايه و له ۱۳ى ئه‌م مانگه‌شدا چه‌كدارانى داعش ۱۲۰ خێزانيان له خێوهتگهيهكى ئاواره‌كانى دێرزوور رفاندبوو و ئێستا له هه‌جين دهستبهسهريان كردوون”.