بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆده‌ربازبوون له كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ئه‌دات

دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگ و كورسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ۱۲‌ی ئایار و په‌رله‌مانی كوردستان له ۳۰‌ی ئەیلول كه‌میكرد، ئێستا ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه هه‌وڵه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له ته‌واوی ئۆرگانه‌كانیدا ، گۆران هه‌ڵبژاردن به تاكه ڕێگای چارسه‌ری كێشه ناوخۆییه‌كانی ده‌بینێت بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یران و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی ، ده‌بوایه گۆران ۱۲ی۱۲ی۲۰۱٦ هه‌ڵبژاردنی ناوخۆی ئه‌نجام بدایه به‌ڵام به هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتی گۆران و نه‌وشیروان مسته‌فا بۆخۆیشی له نامه‌یه‌كیدا داوای له جڤاتی نیشتیمانی و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن كردبوو كه هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی گۆران دوابخرێت .
گۆران له دوای شكستی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق هه‌ڵسوڕاوان فشاره‌كانیان چر كرده‌وه له سه‌ر سه‌ركرده باڵاكانی گۆران كه پێداچونه‌وه به خۆیان و هه‌ڵبژاردنی ناوخۆی ئه‌نجام بده‌ن ،هه‌رچه‌نده تائێستا گۆران به فه‌رمی هیچ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بلاو نه‌كردووه‌ته‌وه وته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه‌ناڵی KNN هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ڕایگەیاند” لەماوەی كەمتر لە دوو مانگدا بزوتنەوەی گۆڕان ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی، هەر لەو ماوەیەدا هەنگاوە كردارییەكان بۆ خۆڕێكخستنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان دەستپێدەكات كە بریتین لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی و بەستنی كۆنفرانس و كۆنگرە”.
كه‌ناڵی “KNN” ده‌شڵێت: “بەشێكی دیكەی هەنگاوە كردارییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕاستەوخۆ لەدوای بەستنی كۆنگرە، بریتی دەبێت لە بڕیاردان لەسەر ئەنجامدانی گۆڕانكاری لە ئۆرگانەكانی بزوتنەوەكە، كە هەر لە ڕێكخەری گشتیەوە تاكو ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و ئەندامانی هەردوو جڤاتی نیشتمانی و گشتی و بەرپرسی ژوورەكان و باژێڕوانەكان دەگرێتەوە”.
لای خۆیه‌وه عەلی حەمە ساڵح، هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لە نوسینێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویه‌تی و دەڵێت”بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری گۆڕانكاری داوە لە سەرجەم ئۆرگانەكان، لە ماوەی دوو مانگی ئایندەدا كۆنفرانسی ناوخۆیی و هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان دەكەین، لە خوارەوە بۆ سەرەوە گۆڕانكاری دەكرێت، بە هەڵبژاردنی جڤاتێكی نوێ و خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێكخەری گشتی”.
كێشه و ناكۆكییه‌كانى ناو گۆڕان له دواى نه‌وشیروان مسته‌فا و شكستى هه‌ڵبژاردنى ۱۲ى ئایار‌و ۳۰ـی ئه‌یلول، ئه‌و ڕاستییه‌ى ده‌رخست كه گۆڕان و سه‌ركرده‌كانى نه‌یانتوانى “ئه‌مانه‌تپارێزى” وه‌سێته‌كه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا بن ،جموجۆڵی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ توڕه بوونی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان وەرگرتنی بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلاری مانگانە بە نهێنی لە گروپی خیانه‌تكاری ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ری ناویەکێتی، هەروەها تاپۆرکردنی سەرجەم موڵک و ماڵەکانی گۆڕان بەسەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، جگە لە پەیوەندییە تایبەتەکەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانیان لە سلێمانی، کێشەی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا درووست کردووە و بەشێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەکە بە ئاشکرا نیگەرانی خۆیان ده‌رده‌بڕن .