ده‌زگای دژه تیرۆری عێراقی ئه‌دهه‌م جومعه بێسه‌رو شوێن ده‌كات

دره‌نگانی شه‌وی ۱۵‌ی ئۆكتۆبه‌ر له گه‌ڕه‌كی شۆریجه‌ی كه‌ركوك، هێزێكی چەكداری سه‌ربه ده‌زگای دژه تیرۆری عێراقی به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی ئه‌دهه‌م جومعه، چالاكوانی مه‌ده‌نی و بەرپرسی بزووتنەوەی مافی كورد لە كەركووك و به تۆمه‌تی ئاماده‌كاری بۆ مانگرتن ده‌ستگیری ده‌كه‌ن.
ئێستا ئه‌دهه‌م جومعه، چالاكوانی مه‌ده‌نی و بەرپرسی بزووتنەوەی مافی كورد له كه‌ركوك دوای ده‌ستگیركردنی به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی بێسه‌روشوێن كراوه، داوای به‌هاناوه‌چون و فشار له خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ن .
لای خۆیه‌وه رزگار جومعه، برای ئه‌دهه‌م جومعه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ماڵه‌كه‌ی خۆیان له گه‌ڕه‌كی شۆریجه گووتی :” دوای ده‌ستگیركردنی براكه‌ی له‌لایه‌ن هێزێكی دژه‌تیرۆر به ئاماده‌بونی پۆلیسی ئازادی و موختاری گه‌ڕه‌كه‌كه، سه‌ردانی هه‌ر هێز و ناوچه‌یه‌ك ده‌كه‌ن ره‌تیده‌كه‌نه‌وه لای ئه‌وان ده‌ستبه‌سه‌ربێت و براكه‌م ئه‌دهه‌م جومعه بێسه‌روشوێنه”.
رزگار جومعه داوای به‌هاناوه‌چون و فشاری له خه‌ڵكی شاره‌كه كرد، تا براكه‌ی ئازادبكرێت، به‌وپێیه‌ی “ته‌نیا خوا و خه‌ڵكیان له پشته”، ده‌ڵێت ئه‌دهه‌م ته‌نیا داوای لابردنی خاڵه گومركییه‌كان و نه‌هێشتنی باری سه‌ربازی كردووه له كه‌ركوك.
هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ساڵیادی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌دهه‌م جومعه و ژماره‌یه‌ك له چالاكوانانی مه‌ده‌نی له كه‌ركوك، بانگه‌وازی ئه‌نجامدانی مانگرتنیان كرد بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر له ساڵیادی روداوه‌كانی خیانه‌تی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ردا داوای لابردنی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی سه‌ربازییان له كه‌ركوك ده‌كرد.
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێكهاته‌كانی تر له زیادبووندایه.