بزوتنهوهی گۆڕان : خیانهتی ۱٦ـی ئۆكتۆبەر خیانهتێكی نیشتیمانی بوو لهبیری خهڵك ناچێتهوه
ڕۆژی ۱٦ـی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو، میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و هێزه ئێرانیهكان، بە هاوكاریی گروپی خیانهتكاری ۱٦ـی ئۆكتۆبەری ناو یهكێتی ، هێرشیان كردە سەر كەركووك و خورماتوو خانهقین، بههۆی پلانی ژێر بهژێری گروپی خیانهتكارانی ۱٦ـی ئۆكتۆبەر، شاری كەركووك و خانهقین و دووزخوورماتوویان داگیركرد و سەدان هاووڵاتیی سڤیل و پێشمەرگە شەهید بوون.
خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاند: “بە تەنیا گۆڕان ڕووداوەکانی ١٦ـی ئۆکتۆبەر بە کارەساتی گەورەی مێژوویی نازانێت، بەڵکوو خودی میڵەتەکەمان ئەو ڕووداوە بەکارەساتی نیشتمانی دەزانێت، چونکە دوای دەیان ساڵ خەبات و تێکۆشان، لە ماوەیەکی کورتدا لە ٥١%ی خاکی کوردستانمان لەدەست دا و شاری کەرکووک ڕادەستی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی کرا“.
ئەندامەکەی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان،دهڵێت:” ئەگەر یەکێتی شەرمی لە ڕووداوەکانی ١٦ـی ئۆکتۆبەر بکردایە، شانازی پێوە نەدەکرد و قسەکانی ئاراس جەنگی پڕاوپڕ له سووکایەتیی بە ھێزی پێشمەرگە، چونکە ئەو لە کەناڵەکەی خۆیانەوە باسی ئەوەی دەکرد کە فڕۆکەی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشی بۆردومان دەکرد، بەڵام دوای ئەوە پێشمەرگە سێڵفی دەگرت“.
خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتی گۆران ڕاشیگهیاند: ”ھەرچەندە یەکێتی ڕووداوەکانی ١٦ـی ئۆکتۆبەری ئەنجام داوە، بەڵام ئەگەر لایەنێکی دیکە ١٦ـی ئۆکتۆبەری ئەنجام بدایە، یەکێتی ئابڕووی ئەو لایەنەی دەبرد و ڕاگەیاندی یەکێتی بە پەنجا ساڵ لە کۆڵی ئەو لایەنە نەدەبوویەوە، چونکە ئەوان شەرعیەت دەدەن بە ھەڵەکانی خۆیان، بەڵام بۆ خەڵکی دیکە وانین“.
خەلیل سەرکانی، گوتیشی :” ١٦ـی ئۆکتۆبەر لە بیری خەڵکی کوردستان ناچێتەوە، بۆیە باشترە داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان بکرێت، چونکە ئەوەی ڕووی دا کارەساتێکی گەورەی نیشتمانی بووە و نابێ ڕێگە بدرێت چیتر کارەساتی لەوشێوەیە دووبارە بێتەوە”.
خیانهتی۱٦ـی ئۆكتۆبەر خیانەتێكی جەرگبڕ بوو لە مێژووی گەلی كورددا، كە باڵێكی خیانهتكاری ناو یهكێتی هاوكاریی دوژمنیان كرد تا كەركووك داگیر بكەن، ئامانجیش عەرەباندنی كەركووك و دەستبەسەرداگرتنی ئابووریی كەركووك و هەڵوەشاندنەوەی ئیدارە كوردییەكەی و درووخستنەوەێ ڕێژەیەكی زۆر لە كورد لە دامودەزگاكانی كەركووك هەروەكوو ڕژێمی پێشووی سەددام حوسێن بەرانبەر كورد ئهنجامی دابوو.