راگه‌یاندراوێک له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه‌وه
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی ده‌ستگیركردنی چوار هاووڵاتی بڵاوكرده‌وه، كه وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، گرووپێكی “دزین و به قاچاخبردنی نه‌وتن”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، به گوێره‌ی رێوشوێنه یاساییه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و چوار كه‌سه‌دا ده‌كرێت و دوای ته‌واو بوونی لێکۆڵینه‌وه‌کانیش، له‌لایه‌ن دادگاوه دۆسیه‌کانیان یه‌کلا ده‌کرێته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هه‌موو لایه‌ك دڵنیاده‌كاته‌وه، له پێناو سه‌روه‌ری یاسا ئه‌رك و شه‌ونخونی ده‌زگاكه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت و رێگه ناده‌ن ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر موڵك و ماڵی گشتی هاووڵاتییان.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: “پێویسته ده‌زگا ئه‌منییه‌کان له پارێزگا و ناوچه جیاجیاکانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان، جێبه‌جێکاری یاسابن و به‌هه‌مانشێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رێگر و یاساشکێنه‌کان بکه‌ن و داڵده‌ی قاچاخچی و گه‌نده‌ڵکاران نه‌درێت”.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش:
“له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی جێبه‌جێکردنی یاسا، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی ده‌ستێوه‌ردان له موڵکی گشتی. به‌پێی بڕیاری دادوه‌ر، له ئۆپه‌راسیۆنێکی ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی، گروپێکی دزین و به قاچاخبردنی نه‌وت ده‌ستگیرکرا، که پێکهاتووه له چوار هاوڵاتی و دوو کارمه‌ندی ئاسایش.
ده‌ستگیرکراوان به پێی رێوشوێنه یاساییه‌کان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت و دوای ته‌واو بوونی لێکۆڵینه‌وه‌کانیش، له‌لایه‌ن دادگاوه دۆسیه‌کانیان یه‌کلا ده‌کرێته‌وه.
ئێمه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، هه‌موو لایه‌ک دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه، له پێناو سه‌روه‌ری یاسا، ئه‌رک و شه‌ونخونی ده‌زگاکانمان به‌رده‌وام ده‌بێت و رێگه ناده‌ین ده‌ستدرێژی بکرێته سه‌ر موڵک و ماڵی گشتی و هاوڵاتیان، هه‌ر که‌س و لایه‌نێکیش یاساشکێنی بکات، رووبه‌رووی دادگا ده‌کرێته‌وه و سزای یاسایی خۆی وه‌رده‌گرێت.
پێویسته ده‌زگا ئه‌منییه‌کان له پارێزگا و ناوچه جیاجیاکانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان، جێبه‌جێکاری یاسابن و به‌هه‌مانشێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رێگر و یاساشکێنه‌کان بکه‌ن و داڵده‌ی قاچاخچی و گه‌نده‌ڵکاران نه‌درێت.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان
18ی ئۆکتۆبه‌ری 2018”