نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی دوای دەستبەكاربوون, حەیدەر عەبادی سزا دەدەین
دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی لە كۆتای وادەی دەسەڵاتی وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق, چەند دامەزراوەیەكی دامەزرا بۆ ئەوەی سرجەم دەسەڵاتە سەربازیەكان و هەواڵگریەكان لە دەستی خۆیی و دەست و پێوەندەكانی بێت. نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت، ڕای دەگەیەنێت، كابینەی داهاتوو پابەند نابێت بەو دامەزراندنانەی كە بەم دواییانە “بەپەلە” كراون، ئەنجامدەرانیشی ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە.
حكوومەتی كاربەڕێكەری عێراق، بەم دواییانە چەندین بڕیاری دامەزراندن و بەخشینی پۆستی باڵای دەركردووە، كە بووەتە جێی نیگەرانی زۆرێك لەلایەنە سیاسییەكان و چالاكوانانی مەدەنی.
لە ڕاگەیاندراوێكدا، نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی، ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق، داوای لە سەرۆكی پەرلەمان كرد، ڕێگری لەو كارە نادەستووری و نایاساییانەی حكوومەتە كاربەڕێكەرەكەی حەیدەر عەبادی بكات، كە ناچنە چوارچێوەی دەسەڵاتی حكوومەتی كاربەڕێكەرەوە”.
نووسینگەكە داواشی لە وەزیرەكان و بەرپرسان كرد، ڕێگری لەو هەنگاوانە بكەن، داواشی لە ئەنجومەنی نوێنەران كرد، بەوردی چاودێری ئەو ڕێكارانە بكات.
نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی، ڕای دەگەیەنێت، حكوومەتی داهاتوو، هەموو ئەو بڕیارنە هەڵدەوەشێنێتەوە كە لەدەرەوەی ڕێكارە دەستووری و یاساییەكانن،÷ یان لەدەرەوەی دەسەڵاتی حكوومەتی كاربەڕێكەرن”.
جەختیش كراوەتەوە لەسەر ئەوەی، هەركەسێك ئەو كارە نایاسایی و نادەستوورییانە بكاتەوە، خۆی ڕووبەڕووی سزا دەكاتەوە.