گومانلێكراوێكی كوشتنی خاشقچی لە رووداوێكی گوماناویدا گیانی لەدەستدا
دوای بێسەروو شوێن بوونی رۆژنامەنوس و رەخنەگری سعودی جەمال خاشقچی, لە نێو كونسولخانەی سعودیە لە شاری ئیستانبوڵ, رووداوەكە دوای ئەوەهات كە 15 كەس لە سعودیەوە بەو توركیا چوون, ئەوانە لە لایەن توركیاوە تۆمەتی كوتشنی خاشقچیان خرایە پاڵ, لە دەمی بەردەوامی لێكۆلینەوەكان یەكێك لەو كەسانەی گومانی كوشتنی جەمال خاشقچی لێدەكرا بە شێوەیەكی گوماناویی لە “رووداوێكی هاتووچۆدا” گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی حوریەتی توركی، ماشال سەعد ئەلبۆستامی تەمەن 31 ساڵ، ئەفسەر لە سوپای شاهانەی ئاسمانیی سعوودی، یەكێكبووە لەو 15 كەسەی رۆژی دیارنەمانی خاشقچی لەناو كونسوڵخانەی سعوودییە لە ئیستانبوڵ بەفڕۆكە گەشتبووە توركیا، بەڵام بە رووداوێكی هاتووچۆ لە ریازی پایتەختی سعوودییە گیانی لەدەستداوە.
تاكو ئێستا نازاندرێت رۆڵی ئەو ئەفسەرە لە دیارنەمانی یاخود كوژرانی رۆژنامەنووسە سعوودییەكە چیبووە، بەڵام ئەوە ئاشكراكراوە، ماشال لە رووداوێكی هاتووچۆدا گیانی لەدەستداوە و زانیاری زیاتریش لەو بارەیەوە ئاشكرانەكراوە.
لە 2ی تشرینی یەكەم و دوای سەردانكردنی كونسوڵخانەی سعوودییە، خاشقچی دیارنەماوە، دیارترین سیناریۆش كە تاكو ئێستا لەسەری بڵاوكرابێتەوە ئەوەیە، ئەو رۆژنامەنووسە لەناو كونسوڵخانە كوژراوە و پاشان بەشێوەیەكی نهێنی لاشەكەی رەوانەی دەرەوەی كونسوڵخانە كراوە.
خاشقچی یەكێك بووە لە رۆژنامەنووسە رەخنەگرەكان و دژی سیاسەتی سعوودییە وەستاوەتەوە.