ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ ئه‌م راهێنه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌ رێككه‌وت.

لە هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراودا، کە میدیا ئیتاڵیەکان بڵاویان کردۆتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ راهێنەری ئیتاڵی ئەنتۆنیۆ کۆنتی رێکەوتووەو دەیەوێت پۆستی یانەکەی لە شوێنی جولین لۆپتیگوی پێبدات.”

رۆژنامەی کۆریری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی کردۆتەوە، پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید لە رۆژی دووشەممەی رابردوو پەیوەندی بە کۆنتی ئیتاڵیەوە کردووە تا مەشق  و راهێنانی یانەی ریاڵ مەدرید وەربگرێت لە ئەگەری ئەوەی لۆپتیگوی لە پۆستەکەی دوربخرێتەوە
بە گوته‌ی رۆژنامە ئیتاڵیەکە وەڵامی کۆنتی ئیجابی بووە و رازی بووە تا مەشق و راهێنان بە یانەی ریاڵ مەدرید بداتەوە.”

لە کۆتایدا رۆژنامەکە ئه‌وه‌شی باسكردوه‌.” مانەوەی لۆپتیگوی پەیوەست نیە بە  بەرگریکردنی یاریزانەکان لەو راهێنەرە، سەرۆکی یانەکە بە شوێنی چارەسەرییەکدا دەگەڕێت کە لە ئێستادا دۆخی یانەکەی تێکەوتووە.

لە لایەکی ترەوە رۆژنامەی مارکاش هەواڵەکە دووپات دەکاتەوەو دەڵێت” لە ئیتالیا دەڵێن یانەی ریاڵ مەدرید پەیوەندی بە کۆنتی ئیتاڵییەوە کردوە بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری ریاڵ مەدرید.

Back to top button