به‌م 7خاڵه‌ ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ گورچیله‌ت ناته‌ندروسته‌ و كێشه‌ی هه‌یه‌.

گورچیلە ئەندامێکی گرنگی بەشی ناوەوەی لەشە و پێویستە بایەخی پێ بدرێت و لەگەڵ بوونی هەر کێشەیەک یان ئازارێک کە پەیوەندی بە گورچیلەتەوە هەیە، بەپەلە سەردانی پزیشک بکەیت، تا دڵنیا بیتەوە لە سەلامەتی.”

گورچیلە لەبەشی هەردوو لای چەپ و ڕاستی سکە بوونی هەر کێشەیەک لە گورچیلەدا دەبێتە هۆی تێکچوونی و ناڕێکی  کار و چالاکیەکانی و تووشی ئازارت دەکات، هەندێک کات ئازار لەو بەشە دروست نابێت بەڵکو لەبەشێکی دیکەدا دروست دەبێت، هەست ناکەیت کە پەیوەندی بە گورچیلەتەوە هەیە.

بەپێی هەواڵەکەی hayatouki نیشانەکانی تووشبوونت بە نەخۆشیەکانی گورچیلە:

1-هەستکردن بە ماندووبوون بە خێرایی، چونکە کاتێک کێشە لە گورچیلەدا دروست دەبێت، خوێن بە گرانی ئۆکسجین دەگوێزێتەوە لە بەشەکانی لەشتدا، ئەمەش پەیوەندی بە بەرهەمی خڕۆکە سورەکانی خوێنەوە هەیە.

2- بەهۆی ناچالاکی لە گورچیلەدا کەمی پاڵاوتنی ژەهر لەڕێگەی گورچیلە و میزەڵدانەوە و مانەوەی ژەهرەکە، هۆکارێکە بۆ دروستبوونی خورو بەشێوەیەکی بەردەوام لەسەر پێستی لەشت.

3-یەکێکی دیکە لە کێشەکانی نەخۆشیەکانی گورچیلە، نایەکسانی ڕێژەی سۆدیۆم و ئاوە لەلەشدا، کەدەبێتە هۆی هەوکردن و دروستبوونی گرێ لەسەر ڕان و پێیەکان یان بەشەکانی دیکەی لەش و لەدەستچوونی ڕێژەیەکی زۆر لە پرۆتین لە میزەڵداندا.

4-تووشبوون بە ئەنیمیا و لەدەستدانی خوێن بەڕێژەیەکی زۆر و هەستکردن بە بێهێزی، بەهۆی تێکچوونی ڕێژەی هۆڕمۆنی ئایرسروبیتین.

5-بوونی ئازارێکی زۆر لە خوارووی پشتدا و هەستکردن بە سوتانەوەی میزەڵدان.

6-کێشەیەکی زۆر لەگەڵ میزەڵداندا وەک میزکردنی زۆر لەشەودا و گۆڕینی ڕەنگی میز و بۆنێکی ناخۆش، بوونی ئازار لەکاتی میزکردندا و بەگرانی میزکردن،یان بوونی خوێن.

7-بەهۆی شکست هێنانی گورچیلە لە کردنە دەرەوەی ژەهر، ڕەنگ دەم بۆنی ناخۆشی لێبێت، هەموو ئەم نیشانانە ئەگەری هەیە تووشبووی نەخۆشی گورچیلە بیت ڕەنگە هەوکردن بێت یان بەرد یان هەر کێشەیەکی دیکە بێت، هەر بۆیە پێویستە بەپەلە سەردانی پزیشک بکەیت تا زووتر دڵنیا بیت لە تەندروستی گورچیلەکانت.

Back to top button