گروپی خیانهتكاری ۱٦ـی ئۆكتۆبهر فێڵبازو قاچاخچین و نهوت له ڕێگهی كرمانشانهوه دهگوازنهوه بۆ ئێران
خیانهتی 16ـی ئۆكتۆبەر خیانەتێكی جەرگبڕ بوو لە مێژووی گەلی كورددا، كە باڵێكی سیاسیی حیزبێكی كوردی هاوكاریی دوژمنیان كرد تا كەركووك داگیر بكهن هۆكاری ئهم خیانهته نیشتیمانییه ، تهعریبكردنهوهی كورد و عەرەباندنی كەركووك و دەستبەسەرداگرتنی ئابووریی كەركووك و هەڵوەشاندنەوەی ئیدارە كوردییەكەی و درووخستنەوەێ ڕێژەیەكی زۆر لە كورد لە دامودەزگاكانی كەركووك هەروەكوو ڕژێمی پێشووی سەددام حوسێن بەرانبەر كورد كردی.
د. نەسیح غەفور، سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری شاری کەرکوک لە خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: “ھەرکەسێک لەڕێگەی فێڵ و قاچاخەوە زیان بە ھەرێمی کوردستان بگەیەنێت، من پێم وایە دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان، چاوکراوەن و بەدوای بەڵگەی باوەڕپێکراو دەگەڕێن بۆئەوەی ئەو جۆرە کەسانە دەستگیربکەن”.
د. نەسیح غەفور پهرلهمانتاری خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان دهڵێت: “ئەوانەی نەوتیان بە نایاسایی کون کردووە، ئەگەر خۆیان ئەو کارەیان کردبێ، یان شەریک بن لەگەڵ بازرگانەکاندا دواجار ئەو کەسانە بەچاوساغیی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکراون، بێگومان ئەوە کارێکی باشە و یەکێکە لە ئەرکە پیرۆزەکان”.
د. نەسیح غەفور سیاسهتمهداری كورد دهشڵێت: ” گروپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر کاتێک بەجۆرێک باسی ئەو کەسانە دەکەن، کە بۆری نەوتیان بە نایاسایی کون کردووە، ھەموو کەسێک دەزانێ خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆپەر چەندە کارەساتێکی گەورە بووە، دواتر ئەو گروپەی کە خیەنەتەکەیان ئەنجامداوە، ئێستا بەئاشکرا دەڵێن، ھەڵەمان کردووە. بۆیە گروپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ناتوانن، جێدەستی خیانەتی خۆیان بەو کەسانە بشارنەوە کە بازرگانیان بە نەوتەوە کردووە و لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی ھەولێرەوە دەستگیرکراون، ھەروەھا ئەوانەی کە خیانەت و بازرگانی بەنەوتەوە دەکەن، پێویستە دەسگیربکرێن و سزابدرێن”.
د.ناسیح غەفور، پهرلهمانتاری خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان گوتیشی : “گروپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر بەئاشکرا نەوتی کەرکوک لەڕێگەی کرمانشانەوە بە قاچاخ دەبەن بۆ ئێران، بۆیە پێویستە ھەموو ئەو کەسانەی قاچاخچێتی دەکەن، ھاوشێوەی ئەو کەسانەی کە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیری کردوون، ئاوا دەستگیربکرێن و سزا بدرێن”.