موڵك و ماڵی كوڕهكانی نهوشیروان مستهفا قهرزاری موچهی میدیاكارانی گۆڕان و كردنهوهی كهناڵێكی نوێ
كوڕەكانی نەوشیروان مستەفا كار بۆ كردنەوەی كەناڵێكی ئاسمانی دەكەنو كارەكانی كردنەوەی ماڵپەڕێكی هەواڵییان “تەواو كردووە”، بەوەش دەیانەوێت لە ململانێی خاوەندارێتی میدیای گۆڕان بكشێنەوە، ئەو بڕیارەی نماو چیا لەكاتێكدایە خاوەندارێتی میدیا، یەكێك لە پرسە گەرمو ناكۆكی لەسەرەكانی ناو گۆڕانە، لە نێوان كوڕەكانی نەوشیروان مستەفاو چەند بەرپرسێكی ئەو بزووتنەوەیە.
هەنگاوە نوێیەكەی نماو چیا، میدیاكانی گۆڕان (كەی ئێن ئێن، سایتی سبەیو ڕادیۆی گۆڕان) ڕوبەڕوی چارەنوسێكی نادیار دەكاتەوە، بەوپێیەی پارەو سەرچاوەی دارایی ئەو كەناڵانە ئەوان دابینی دەكەن، “كاتێك خۆیان میدیایان هەبێت، پشتیوانی دارایی میدیای گۆڕان ناكەن.”
پارەی دەستی نماو چیا ئەو موڵكو ماڵەیە كە لەدوای نهوشیروان مستهفای باوكیان بۆیان بهجێماوه و ئەو موڵكو ماڵە هەڵایەكی زۆری لەناو گۆڕان دروست كردو تائێستاش لێكەوتەكانی بەردەوامن ، هاوكات مانگانه بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلاری بە نهێنی لە گروپی خیانهتكاری ۱٦ـی ئۆكتۆبهری ناو یەکێتی و پەیوەندییە تایبەتیهكانی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ لاهور جهنگی ئهندازیاری خیانهتی نیشتیمانی ۱٦ـی ئۆكتۆبهر ، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانیان لە سلێمانی، کێشەی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا درووست کردووە و بەشێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەکە بە ئاشکرا نیگەرانن.
چارەنوسی میدیاكانی گۆڕان لەبەردەم چەند ئەگەرێكدایە كە بەهێزترینیان مانەوەیانە، بەڵام بە لاوازی، ئەوەش بە سەركەوتنی گۆڕان لە پەیداكردنی سەرچاوەی دارایی نوێ، بەپێچەوانەوە یان میدیاكانی ڕوبەڕوی داخستن دەبنەوە، یاخود بە تەواوی دەبن بە میدیای كوڕەكانی نەوشیروان مستەفا، هاوكات ئێستا میدیاكارانی گۆڕان كهناڵی (كەی ئێن ئێنو سایتی سبەی) مووچەی ٤ مانگو ۱۸ ڕۆژی كارمەندەكانیان قەرزارن(سێ مووچەیان هی ۲۰۱۵و ۲۰۱٦یە)، كۆتا مووچە لە ۱۱ی۹ی۲۰۱۸ پێیاندراوە كە مووچەی مانگی ۸ بووە و ڕادیۆی گۆڕان زیاتر قەرزارە.
موڵكو پارەی دەستی نەوشیروان مستەفا بۆ دامەزراندنی گۆڕان ئەوەبوو كە ساڵی ۲۰۰۶ لە مام جەلالی وەرگرتبوو؛ ۱۰ ملیۆن دۆلار لەگەڵ گردی زەرگەتەو تەلاری چاودێری دارایی لە سلێمانی، دواتریش بۆ دەستخستنی داهات بووە خاوەنی پشكی لەسەدا ۲۵ی سۆپەرماركێتێك بەناوی میترۆ لە تەنیشت گردەكە، پاشان مۆڵەتی كارگەیەكی چیمەنتۆی وەرگرت(ئێستا پشكیان هەیە لە كارگەی گاسن)، ئەمانە بەناوی كۆمپانیای وشەوەن كە ئەویش بەناوی خودی نەوشیروان مستەفاوە بوو ئێستا بەناوی نماو چیاوەیە.