عەلی عەونی: شەڕمان نەكردایە كۆشكەكەی دەباشان دەبووە بارەگای حەشدی شەعبی

 

لەگەڵ ئەوەی یەكێتی بەردەوامە لە بەخشینەوەی تۆمەت و بڵاوكردنەوەی هەواڵی بێ‌ بنەما لە پێناو پەردە پۆشكردنی خیانەتی حزبەكەی كە بە هۆی خیانەتەكە بەشێكی زۆری خیاكی كوردستان داگیركرا, لە بەرمابەر تۆمەتەكانی یەكێتی ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دەلێت:” ئەگەر پارتی بەرگری لە كوردستان نەكردایە، ئێستا ماڵی تاڵەبانی لە دەباشان دەبووە بارەگای حەشدی شەعبی“.

عەلی عەونی، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: ”ئەگەر شەڕەكانی پردێ، تەلسقۆف، مەحموودییە و مەخموور نەبووایە، ئێستا ماڵەكەی مام جەلال لە دەباشان ببووە بارەگای حەشدی شەعبی و شوێنی تەراتێنی حەسەن پلایس و قەیس خزعەلی و ھادی عامری“.

ڕوونیشی كردەوە كە بەیاننامەكانی مەلا بەختیار و كۆسرەت ڕەسوڵ لە یەكەمین ڕۆژەكانی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر، بەڵگەن لەسەر خیانەتەكە و تۆمارە ڤیدیۆییەكان و وێنەكانیش زۆرتر ئەو خیانەتە دەردەخەن. گوتیشی: ”ئەوانەی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەریان كرد، ڕووڕەشی مێژوو بوون، ئەو شتانەشی لەسەری ڕێككەوتن، دەستخەرۆ كران، ئێستا داگیركەر ڕێز لە ئێمەی شەڕكەر زیاتر دەگرێت وەك لەو جاش و خۆفرۆشانەی كە جاشێتی بۆ دەكەن، ئەوانە بۆ ئەوەی دوژمن لێیان ڕازی بێت، ئامادەن ھەموو وڵاتەكەیان ڕادەست بكەن“.

عەلی عەونی نەیشاردەوە كە لە ساڵانی ناوەڕاستی شەستەكان و دواتریش، برایم ئەحمەد و دەست و پێوەندەكانی ساڵانێك بوون بە جاش، ”دواتر جەلال تاڵەبانی چەندان ساڵ هەوڵی دا ئەو پەڵە ڕەشە لە مێژوویدا ڕەش بكرێتەوە، بەڵام بە سەركردایەتیی پاڤڵی كوڕی و لاھوور و ئاراس جەنگی و ئاڵا تاڵەبانی و چەندانی دیكە، جاشێتییەكە بە ڤێرژنی تازە نوێ كرایەوە“.

عەلی عەونی نەیشاردەوە كە ئەگەر پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵاتبایە و بەرگری لە كوردستان نەكردایە، ئەوا ئەزموونی هەرێمی كوردستان لەبار دەبرا و ”نەك یەكێتییەكان، بەڵكوو هەموو گەلی كوردستان ژیانی لەو جەھەنەمەی ئێستای كەركووك خراپتر دەبوو“.

Back to top button