وەستا رەسوڵ: لە 16ـی ئۆكتۆبەر ئێران بەشدار بوو, ئێرانیەكان بوون پێشمەرگەیان هاوەنباراندەكرد
دوا ئەوەی بە هۆیی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر كەركووك و بەشێكی خاكی كوردستان لە لایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران دگیركرا, ئەندامێكی گرووپی خیانەتكاری یەكێتی دەلێت “وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی دەستیان لە 16ی ئۆكتۆبەردا هەبوو، ئەوانەی پێشمەرگەیان هاوەنبارانكرد بە فارسی قسەیان دەكرد”.
وەستا رەسوڵ بەرپرسی پێشوی میحوەری چواری باشوری كەركوك هاوكات ئەندامی گرووپی خیانەتكار یەكێتی دەڵێت “بەهۆی ئەوەی كە نەتوانرا ماددەی 140 جێبەجێبكرێت و لە روی یاساییەوە یەكلابكرێتەوە، بۆیە كەركووك و ئەو ناوچانە داگیركران و پێش 16ی ئۆكتۆبەر كۆمەڵێك شت بەسەر كورددا سەپێنرا و 68 وڵاتی هاوپەیمانیش لە شەڕی دژبە داعش كشانەوە”.
بەرپرسی پێشوی میحوەری چواری باشوری كەركوك دەڵێت “هەندێك وڵات راستەوخۆ بەشداربون، وەك ئێران، شەوی 16ی ئۆكتۆبەر كە بە ئامێرەكان گوێمان دەگرت، ئەوانەی پێشمەرگەیان هاوەن بارانكرد، فارس بوون، ئەو ئەمریكیانەشی لە سەربازگەی K1 بون، پێیانوتین بكشێنەوە، دیاربوو بۆچونی سەرو خۆیانیان وەرگرتبوو، وڵاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان بەشداربون”.