۱٦ـی ئۆکتۆبەر و ۲۰ـی ئۆکتۆبەر لە چاوی جیهان.

 

۱٦ـی ئۆکتۆبەر ڕووی شەرمەزاری و پیلانگێڕی دژ بەخواستەکانی نەتەوەیەک کە ئەنفاڵ و کیمیا باران و تەعریب کراوە، ئەمجارەش بە چاو ساغی و کەواسوری کوردە خیانەتزادەکان بوو، تا بەر لە ۲۰ـی ئۆکتۆبەر هەموو ئەو وڵاتانەی ئاگاداری پیلانگێڕیەکە نەبوون، خەریکە پاشگەز دەبوونەوە لەو دروشمانەی بە شانو بالی کورد و پێشمەرگەیان هەڵدەدا، کە گەلێکی چاونەترسە گیانفیدای نیشتیمانەکەیانن، ئاخر لەماوەی تەنها ٤۸کاتژمێر ٪٥۱ خاکی کوردستان لە دەست بدرێت، بە دەستی کێ بەدەستی ئەو هێزەی کە لەتەنها ۱۲ کاتژمێر، یەک لەسەر سێی خاکی عێراقیان ڕادەست بە داعشکرد، بە کۆی چەک و چۆلی چەند فیرقەیەکی سوپا، هەلبەت ناهەقیان نەبوو پاشگەز ببنەوە ئاخر ئەگەر ئەوەی دەیبینن راست بێت، تەواو ناکۆک بو لەگەڵ ئەوەی پێشوتر لەنزیکەوە چاودێریاندەکرد.

دواتر لە ۲۰ـی ئۆکتۆبەر کە پێشمەرگە لە پردێ و مەخمورو سحێلا بەرسینگیان بە حەشد و سوپای پاسداران و هێزەڕەشەکەی یەکێتی گرت، شەڕی مان و نەمان بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم و پاراستنی هەولێر پایتەختی سیاسی کرد، ئەبرامزیان بەبەرچاوی دونیا سوتاند، جیهان لەوە تێگەیشت کە ئەوەی ڕوودەدات شەڕێکی ئیقلیمیە بەهاوکاری نەویەکی ئەسل جاشزادەی کوردستان، تەنها شەڕەکە هەویەی بەناوی حەشد و سوپای عێراق بوو، ئەگینا جگەلە تۆپخانەو موشەکخانەکان چەکداران و شەڕکەرانی وڵاتانیش کەلاکیان کەوتە ژێر پۆستالی پێشمەرگە.

۲۰ـی ئۆکتۆبەر ئەگەر پاراستنی کیانی سیاس هەرێمی کوردستان بێت، بۆ ئێمەی کورد، ئەوا بۆ جیهان هەوێرکردنی کورد بوو لەنێوان ئەوانەی نیشتمان دۆست و پارێزەری کیانی دەستوری هەرێم و ئەوانەی خیانەتزادەبوون، بۆجیهان ۲۰ـی ئۆکتۆبەر دەرخەری هێزی راستەقینەی باوەڕی نەتەوەیی کورد بوو کە تورکیاو ئێران وعێراق، نەیانتوانی پێشمەرگە بچەمێننەوە.

Back to top button