نیمار نزیكه له بهرشهلۆنه یاخود ریال مهدرید.؟
رۆژنامەکانی ئەوروپاو ئیسپانیا هەواڵ و زانیاری نوێ لەسەر چوونی نەیماری بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ئاشکرا دەکەن و رایدهگهینن.” كه ئەو یاریزانە پەشیمانە یانەی بەرشەلۆنەی جێهێشتووەو دەیەوێت جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە.”
رۆژنامەنوسی بەرازیلی مارسێلۆ بیلچر زانیاری نوێ لەسەر چوونی نەیمار ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت” ئەگەر نەیمار لە پاریس سانجێرمان بڕوات ئەوا پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە دەکات تا بەرشەلۆنە.
ئەم رۆژنامەنوسە دەڵێت:” نەیمار کۆتا وەرزی لەگەل یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەڕێدەکات و زیاتریش لە یانەی ریاڵ مەدرید نزیکترە تا یانەی بەرشەلۆنەو بە قسەی رۆژنامەکانی ئیسپانیاش ئەم هاوینە دەتوانێت بە بڕی 220 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی پاریس سانجێڕمانی فەرەنسی بڕوات.