بزانە بارزانی لەسەر كەركووك چی بە باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا گوت
خواكوڕك
لەدیدارێكی دا سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پاتریك سیمۆنێت باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا گوتی سوپاسی خەڵكی خۆڕاگری شاری كەركووك و دەزگە ئەمنییەكانی كرد كە قارەمانانە ڕووبەڕووی تیرۆریستان بوونەوە و ڕایگەیاند كە هەرگیز خەڵكی شاری كەركووك و گەلی كوردستان ڕێگە نادەن كەركووك و كوردستان ببێتە بنكەیەك بۆ تیرۆریستان.
هەر لە دیدارەكەیاندا پەیوەندی نێوان هەرێ/ی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی و سیاسیی ناوچەكە باس كراوە،
ڕۆژی سێشەممە 25ـی 10ـی 2016 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە پاتریك سیمۆنێت باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق سەرۆك بارزانیی لە بڕیار و بۆچوونی یەكێتیی ئەورووپا لەمەڕ ئۆپەڕاسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ ئاگادار كردەوە و جەختی لەوە كردەووە كە وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا پاڵپشتی پێشمەرگەن لە شەڕی دژی داعش و ئۆپەڕاسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ. هەروەها دەستخۆشی لە ئازایەتی و پێشڕەوییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان هەبوو لە شەڕی دژی داعش. باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا ئەوەیشی خستەڕوو كە یەكێتیی ئەورووپا بە بایەخەوە سەیری پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكات و ئاستی نوێنەرایەتیی خۆی لە هەرێمی كوردستان بەرز كردووەتەوە.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا نیگەرانییەكانی یەكێتیی ئەورووپا لە قۆناغی دوای داعش و پێویستی بوونی پلانی سیاسیی هاوتەریب لەگەڵ پلانی سەربازیی ئازادكردنی مووسڵ تاوتوێ كرا و سەرۆك بارزانی جەختی لە پاراستن و پێدانی دڵنیایی تەواو بە پێكهاتەكان كردەوە بە تایبەت ئێزیدی و مەسیحییەكانی پارێزگای نەینەوا.