نرخی نه‌وت خراپ شكا.

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینی تۆماركرد، ئەوەش دوای دابەزینی خواست لەسەر نەوت و كێشەی بازرگانی لەنێوان چین و ئەمریكا.”

دابەزینی نرخی نەوت بەشێوەیەكی گەورە بووە، ئەوەش دوای ئەوەی گەیشتە بەرزترین ئاستی لەوەتەی چوار ساڵی رابردوودا.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (79.29) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (68.85) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

 

Back to top button