گه‌ر رۆژانه‌ 3 مۆز بخۆیت چی له‌ جه‌سته‌ت رووده‌دات.؟

مۆز یەکێکە لەگرنگترین بەروبومەکان، میوەیەکی ئیستوایی بەتامە و ھاندەری ووزەیە بەشێووەیەکی سروشتی بەھۆی بونی رەگەزە خۆراکییەکانییەوە.”

مۆز بەھۆی سودە تەندروستییەکانییەوە رێگری لەم نەخۆشیانە دەکات و پیویسته‌ بزاندرێت:-

١. ئەنیمیا: رێژەیەکی زۆری ئاسنی تێدایە و ھاندەری بەرھەمھێنانی خڕۆکە سورەکانەو ئاستی ھیمۆگڵۆبین لەخوێندا زیاد دەکات..
٢. بەھۆی دەوڵەمەندی بەڤیتامین بی ٦، رێژەی شەکر لەخوێندا رێک دەخات و کاریگەری و لێکەوتەکانی سوڕی مانگانە و بێ میزاجی ناھێڵێت.
٣. دڵەکزێ ناھێڵێت و کاریگەرییەکانی کەم دەکاتەوە.
٤. دڵەراوکێ ناھێڵێت: مۆز دەوڵەمەندە بەترتبتۆفان کەترشێکی ئەمینییە دەگۆڕێت بۆ سیرۆتۆنی کەھاندەری ھێوربونەوەیە و میزاج باش دەکات و دژی دڵەراوکێ و قەلەقیە.
٥. فشاری خوێن دادەبەزێنێت بەھۆی دەوڵەمەندی بەپۆتاسیۆم و رێژەیەکی کەمی سۆدیۆمەوە ھاوسەنگی فشاری خوێن رادەگرێت.
٦. بۆ برینی گەدە (قورحە) بەسوودە و چارەسەری گرفتەکانی گەدە دەکات و دیواری رووپۆشی گەدە دادەپۆشێت و ناھێڵێت بوروژێت.
٧. لەتایلاند مۆز بەکاردێ بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمای ژنی دووگیان.
٨. قەبزی: بەھۆی زۆری ریشاڵەوە قەبزی ناھێڵێت و چارەسەری دەکات و ھاندەری جوڵەی تەواوەتی ریخۆڵەیە.
٩. لەدەستدانی تەرکیز ناھێڵێت بەھۆی زۆری پۆتاسیۆمەوە.
١٠. بۆ مێشک و دەمار باشە بەھۆی زۆری ڤیتامین بی یەوە کەکۆئەندامی دەمار ھێوردەکاتەوە.
١١. سەرگێژخواردنی بەیانیان ناھێڵێت و ئاستی شەکر ھاوسەنگ دەکات، ئەگەر رۆژانە ٣ دانەی لێ بخۆیت دەتپارێزێت لەنەخۆشی .
بۆ ئەوانەی توشی نەخۆشی شەکرە بون، رێنمایی نادرێت مۆز بەو رێژە زۆرە بخۆن چونکە دەبێتە ھۆی زیادبونی ئاستی شەکر لەخوێندا.

Back to top button