پێنج رێنمای زۆر گرنگ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پشت ئێشه‌یان هه‌یه‌.

پشت ئێشە یەكێكە لە ئازارە زۆر بڵاوەكان، كە زۆربەی كەس لە ماوەیەكی تەمەنیدا تووشی دەبێت و بەپێی چەند توێژینەوەیەك دەركەوتووە كە هەموو دانیشتوانی ئەمریكا لە ماوەی تەمەنیاندا ئەگەری تووشبوونیان بە پشت ئێشە بەڕێژەی لەسەدا سەدە.”

ئێمە لێرەدا بەپێی چەند ڕێنماییەكی پزیشكەكانی مایۆ كلینیك چەند ڕێگەیەكتان بۆ خۆپاراستن لە ئازاری پشت دەخەینە بەردەست.

1. ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی: پزیشكەكان ڕایدەگەیەنن كە ڕاكردنی ڕۆژانەو مەلەكردن دوو چارەسەری سروشتی زۆرباشن، كە دەبنە هۆی ئەوەی وا لە ماسوولكەكانی پشتت بكات چاڵاكانەتر كاربكەن.

2. چارەسەرێكی تری سروشتی ئەنجامدانی یاری لەشجوانییە،‌ بەڵام بەتایبەتی ئەو یارییانەی كە سوودیان بۆ ماسوولكەكانی پشت و ورگ هەیەو دەبێتە هۆی توندبوونەوەیان و لە ئازاری پشت دەپارێزرێیت.

3. هەرگیز بەپێوە لە یەك شوێندا مەوەستە، ئەگەر پێویستی كرد زۆر بە پێوە بوەستیت هەوڵبدە شوێنەكەت بگۆڕیت، چونكە وەستان بۆ ماوەیەكی زۆر بە بێ شوێن جوڵان دەبێتە هۆی ئەوەی كە بارێكی قورس بخاتە سەر پشتتان.

4.  لەشوێنی كاركردنتان هەوڵبدەن لەسەر ئەو كورسیانە دابنیشن كە یارمەتی بەشی خوارەوەی پشتتان دەدات و پشوو دەدات بە ماسولكەكانی شان و ملتان.

5.  ئاگاداری هەڵگرتنی شتی قورس بن‌ و هەوڵبدەن لەكاتی هەڵگرتنی هەر جۆرە كەلوپەلێكدا زۆربەی بارستەكان بكەوێتە سەر قاچتان نەك پشتتان ‌و هەوڵبدەن كە سەرەتا كەلوپەلەكە هەڵدەگرن دابنیشن دواتر بەرە بەرە هەستن، چونكە ئەمە دەبێتە هۆی پاراستنی پشتتان لەوەی ئازارێكی بەهێزی پێبگات.

Back to top button