پرۆژه‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌نگی لایه‌نه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنێت
هێشتا ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیارنییە ،بەڵام زۆرینەی ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە حکوومەتی داهاتوو بچووکتر بێت لەوەی ئێستا ، هه‌رچه‌نده دوای راگەیاندنی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پرۆژه‌یه‌ك ئاماده‌یه بۆ هەیکەلی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ۲۱ وەزارەت و ۲ وەزیری هەرێم و چەندین دەستە و فەرمانگەوە بۆ تەنیا ۱۱ وەزارەت کەم بکرێتەوە.
د.پشتیوان صادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گووتی :” ئه‌و بریاره پیویستی به كۆده‌نگی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شداربووه له حكومه‌تی هه‌رێم ،ده‌بێ هه‌موو پێكه‌وه له په‌رله‌مان بریار له سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان بدرێت ،گرنگ جه‌وهه‌ری كاره‌كانه بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك مه‌رجیش نییه وه‌زاره‌ت كه‌مبكرێته‌وه “.
هەیکەلی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ۲۱ وەزارەت و ۲ وەزیری هەرێم و چەندین دەستە و فەرمانگە پێکدێت، بڕیارە لە کابینەی داهاتوودا بۆ ۱۱ وەزارەت کەم بکرێتەوە، بە شێوەیەک ئەو وەزارەت و دەستانەی لە یەکتریەوە نزیکن بکرێن بە یەک.